محمود شاكر دهۆك چاوى له ركابه‌رییه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ی وه‌رزشیى دهۆك ئه‌م وه‌رزه له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان هه‌رچه‌نده نه‌یتوانیوه ئه‌نجامێكى شایسته پێشكه‌ش بكات و له سه‌رووى ریزبه‌ندى یانه‌كانى كوردستان بێت، به‌ڵام كۆى ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى پێشووى ئاستێكى مام ناوه‌ندی پێشكه‌ش كردوه، له ریزبه‌ندى یانه‌كانیش له ناوه‌ڕاستى ریزبه‌نده‌كه دێت، یانه‌كه‌ش گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه مۆركردوه،مه‌حمود شاكر یه‌كێك له یاریزانه باشه‌كانى كوردستانه كه له داقوقه‌وه هاتۆته شارى دهۆك، له‌م باره‌شه‌وه مه‌حمود شاكریاریزانى یانه‌ى دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" یانه‌ى دهۆك ئه‌مساڵ هه‌ولێكى زۆر باشى داوه هێشتا سه‌ره‌تای خوله، چاویشمان له‌وه‌یه یارییه‌كانى داهاتوو ئه‌نجامى باش له خولى نایابى كوردستان به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت بۆ نازناوى خوله‌كه تێده‌كۆشین، له داقووقه‌وه هاتوم بۆ شارى دهۆك ئامانجى من به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بتوانم پاڵپشتێكى باش بم بۆ ئه‌و یانه‌یه،گوتیشى" زۆر ئاسوده‌م له یانه‌ى دهۆك هه‌ست ده‌كه‌م له ماڵی خۆم دام، گوتیشى " به‌ر له‌وه‌ى بێمه شارى دهۆك بۆ گرێبه‌ست یانه‌ى زۆر په‌یوه‌ندییان پێوهكردومه بۆ یارى كردن له خولى عێراقی و كوردستان، به‌تایبه‌تى یانه‌ی كه‌ربه‌لا كه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌كه‌ن، ئامانجى منیش خزمه‌ت كردنى یانه‌ى دهۆكه له هه‌ردوو خولى كوردستان و عێراق، له‌باره‌ى كێشه‌كانیش گوتی" كێشه‌ى بچووكى دارایمان ، به‌ڵام ئه‌وه ئێمه ناوه‌ستێنێ له ئامانجه‌كه‌م و هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامى گه‌وره ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ دهۆك.
كارزان كانه‌بی
فؤتؤ: مير