فوتساڵى سنور چاوى له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه
ده‌ڤه‌رى سۆرانى سه‌ر به‌پارێزگاى هه‌ولێر یه‌كێك له‌م ناوچه به‌رفراوانه‌ى هه‌رێمى كوردستانه كه ژمارێكى زۆر له یاریزانانى كچ و كوڕ له‌م ده‌ڤه‌ره بوونى هه‌یه، له ناو سه‌نته‌ری شارى سۆران تاكو ئێستا هیچ تیپێكى فوتساڵ نه‌بووه بۆ به‌شدارى كردن له خوله‌كانى فوتساڵى كچان، ئه‌مساڵیش ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى سنورى قه‌زاى سۆران ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى كۆمه‌لێك كچه یاریزانى خوێنگه‌رمی ناوچه‌كه كێبڕكێ یانه گه‌وره‌كانى كوردستان بكات، بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كه بتوانێ به ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره له خولى پله یه‌كى یانه‌كانى كوردستان به‌دیار بكه‌وێ و پلێتى سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ستبهێنێ، كچانى یانه‌كه‌ش ده‌یانه‌وێ ببنه نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى قه‌زاى سۆران، له‌م باره‌شه‌وه گۆڤاری گوڵان ئه‌م ڕاپۆرته‌ى له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانى یانه‌كه ئه‌نجامداوه و راهێنه‌ر و یاریزانانى تیپه‌كه‌ش قسه‌ى خۆیان هه‌بوو.
راپۆرتى: كارزان كانه‌بی
هه‌ڵاڵه فیسه‌ل سه‌رپه‌رشتیاری تیپى فوتساڵى یانه‌ى سنورله باره‌ى دامه‌زراندنى تیپه‌كه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئێمه كۆمه‌لێ هاورێی وه‌رزشوان بووین به‌یه‌كه‌وه یاریمان ده‌كرد به‌یه‌ك ناو، دواتر من بڕیارمدا گروپه‌كه‌مان گه‌وره‌تر بكه‌ین و بتوانین به‌فه‌رمى به‌شدارى خوله‌كانى ناوه‌وه‌ى سۆران بكه‌ین، ئێستاش كردمانه تیپێك له سۆران له ماوه‌ى دامه‌زراندنى تیپه‌كه‌مان له دوو خول به‌شداربوون و ئه‌نجامى به‌رچاومان به‌ده‌ستهێناوه، یاریزانه‌كانمان ئێستا حه‌ز و خولیایان زیاتر بووه، دوای ده‌رچوونم بۆ كارگێڕى یانه‌ى سنور ئێستا بڕیارمانداوه تیپه‌كه به‌شداری پێ بكه‌ین له خولى پله یه‌كى فوتساڵى كوردستان له وه‌رزى نوێ، به‌رنامه‌شمان ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌مساڵ كێبڕكێیه‌كى به‌هێز بكه‌ین و سه‌ركه‌وین بۆ خولى پله نایابى فوتساڵى كوردستان، ده‌مانه‌وێ نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى شارى سۆران ده‌ڤه‌ره‌كه بین و هه‌موو كچانى وه‌رزشوانى شاره‌كه‌مان بێنه ناو یانه‌كه‌مان تا بتوانین به هه‌موو تیپه‌كه‌وه له ئاماده‌باشیدابن بۆ خوله‌كان، له‌باره‌ى گرفته‌كانیش گوتى"كێشهوگرفتمان زۆره له هه‌موو رووێكه‌وه كێشه‌ى هه‌ره گه‌وره‌ى ئێمه نه‌بوونى یاریگایه‌كى باشه بۆ یارى كردن و مه‌شق كردن، وه نه‌بوونى پاڵشتى دارایى له‌م شاره ئه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌ى قورس‌تر كردوه،كێشه‌یه‌كى تر هه‌بوونى كه‌لتووری رێگه نه‌دان به كچان بۆ وه‌رزش كردن رێگڕی كردن له كچانیان ببنه وه‌رزشوان كه هه‌رچه‌نده یاریزانى زۆر به‌توانا ههیهبههیواى ئه‌وه‌ین ئه‌مساڵ بتوانین به‌سه‌ر كێشه‌كان زاڵ بین.
هێرش موحسین راهێنه‌رى تیپى كچاى سنور له باره‌ى تیپه‌كه‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى"بیرۆكه‌ى ئه‌م تیپه‌كه بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌رێته‌وه هه‌بوونى كۆمه‌لێ كچى وه‌رزشوان له ده‌وری یه‌كتر و بێ خاوه‌ن، بۆیه ئێمه بڕیارماندا به كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و هاورێیانه كه حه‌ز و خولیای وه‌رزشیان هه‌یه و گرنگى پێدانیان دروست كردنى تیپێكى بچووكى به‌هێز،ئامانجى ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ بتوانین سه‌ركه‌وین بۆ خولى پله نایابى كوردستان و یانه‌كه به‌هێز بكه‌ین هه‌موو وه‌رزشوانه كچه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان ببنه نوێنه‌رى ئافره‌تانى سۆران، له خولى پله یه‌ك تاكه نوێنه‌رى شارى سۆرانین به‌م هیوایه‌ن دڵى هانده‌رانمان خۆش بكه‌ین، نه‌بوونى یاریگا و خراپی پاڵپشتى دارایی گرفتى سه‌ره‌كیمانه.
نه‌سیم خه‌لیل یاریزانى یانه‌ى سنور بۆ گوڵان گوتى" ئامانجى ئێمه وه‌كو یاریزان پێشاندانى ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌ى كچانى شارى سۆرانه، به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى فوتساڵى كچان له شاره‌كه‌مان كه تا ئێستا تا ڕاده‌یه‌ك بێبه‌ش بووینه له ده‌رخستنى تواناكانمان، له‌داهاتووش سه‌ركه‌وین بۆ خولى نایاب، وه‌كو كچانیش به‌رده‌وام ده‌بین تاكو گه‌یشتن به لوتكه. وه‌كو كچێك تا ڕاده‌یه‌ك رێگریمان لێكراوه، به‌ڵام ئێمه هیچ كات كۆڵمان نه‌داوه گه‌وره‌ترین خاڵى به‌هێزیشمان پشتگیری خێزانهكانمانه كه تا ره‌زامه‌ندى ئه‌وان به‌ده‌ست نه‌هێنین ناتوانین پێشانى ده‌وروبه‌رمان بده‌ن كه چه‌ند توانا‌مان هه‌یه بۆ وه‌رزش، ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو كچانى تر مافمان هه‌یه، ئێستاش یانه‌ى سنور ده‌رگاى به‌روومان كردۆته‌وه تابتوانین هه‌نگاو بنێن بۆ پێشه‌وه.
رێژنه محه‌ممه‌د یاریزانى فوتساڵى یانه‌ى سنور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئامانجى سه‌ره‌كى له پێكهێنانى ئه‌م یانه‌یه به دیهێنانى خه‌ونى ئه‌و كچانه‌یه كه خولیایى وه‌رزشیان هه‌یه و چه‌نده‌ها هۆكار رێگربوون له بهدێهینانى خه‌ونه‌كانیان و گرینگی‌دان، چه‌نده‌ها هۆكار رێگربوون له به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كانیان و گرینگی‌دان به لێهاتووی جه‌سته‌یان كه به‌هره‌ى ئه‌م كچانه لهن وه‌رزشه كۆبۆته‌وه و ده‌رخستنى به‌هره كه به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، ده‌مانه‌وێ به هه‌موو چین و توێژێكى ده‌ڤه‌ره‌كه رابگه‌ێنین به تایه‌بتى كچان كه به‌ده‌ستهێنانى خهونهكان هه‌رگیز مه‌حاڵ نییه، ته‌نها هه‌وڵدان وپشتگیریكردنى یه‌كتر پێویسته.