كێشه‌ى دارایى میران خه‌سرۆ و یانه‌كه‌ى لێك جیاكرده‌وه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سه‌حاری وو‌ڵاتى عه‌مان دواى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تای ده‌ستپێكى خولى یانه‌كانى ئه‌و ووڵاته گرێبه‌ستى فه‌رمی له‌گه‌ڵ یاریزانى پیشه‌گه‌رى ناسراوى كوردستان میران خه‌سرۆ مرۆكرد، میران خه‌سرۆش به‌هۆى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌كره‌م سه‌لمانى راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر بڕیاریدا ریزى یانه‌ى دایك جێ بهێلێت، كه ماوه‌یه‌كى زۆر له ریزى ئه‌و یانه‌یه یارى كردوه، میران له‌گه‌ڵ یانه‌ى سهحاریش ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كردوه له زۆربه‌ى ئه‌و یارییانه‌ى كه به‌شداری كردوه، به‌ڵام كێشه داراییه‌كان رێگه‌ى نه‌دا میران یارییه‌كانى خوله‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ته‌واو بكات، له‌م باره‌شه‌وه میران خه‌سرۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" رۆیشتنم له ریزى یانه سه‌حار له باشترین ئاستم و ئه‌نجام بوو، به‌ڵام كێشه خۆم نه‌بوو هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێ كه‌وا من ماوه‌ى سێ مانگ هیچ مووچه‌یه‌كم وهرنهگرتبووكه یانهیهكهم جێهێشت یانه‌كه‌م له پله‌ى دووه‌م بوو به جیاوازى یه‌ك خاڵ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مى ریزبه‌ند كێبڕكێ به‌هێز بووین له جامى یه‌كێتیش له سهركهتووبووین، خۆشتان ده‌زانن كه یه‌كێك ده‌چێته ژیانى پێشهگهرى پێویستى به‌تواناى دارایى و مووچه ده‌بێت، یانه‌كانى عه‌مان كێشه‌ى داراییان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان به‌لێنی ئه‌وه‌یان بهمن دابوو كه شایسته داراییهكانم پێ بده‌ن، هه‌رچه‌نده زۆریش چاوه‌ڕوانم كرد ئیتر نه‌متوانى تا سه‌ر چاوه‌ڕێ بم، له‌به‌ر نه‌بوونى پاره و جێ به‌جێ نه‌كردنى به‌لێنه‌كانیان به‌رامبه‌ر من، بۆیه بڕیارى جێهێشتنى ئه‌و یانه‌یه‌ك دا، له‌باره‌ى بوونى گرێبه‌ستى تر میران گوتیشى" گرێبه‌ستم هه‌یه تا له یانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كوردستانیش له پیشه‌گه‌رى ، گرێبه‌ستى یانه‌ى دایكیش تاكو ئێستا به‌فه‌رمى هیچ شتێكم له ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێره‌وه پێنه‌گه‌یشتوه ته‌نیا پهیجهكانه له شۆشیاڵ میدیا، كن كاتى خۆشى من ریزى یانه‌ى هه‌ولێرم جێهێشتووه كێشه‌م راهێنه‌ر بووه، ئێستاش راهێنه‌ر نه‌ماوه، منیش له ئێستادا هیچ بڕیارێكم نه‌داوه هه‌ر گرێبه‌ستێكم بۆ بێت له هه‌ر یانه‌یه‌ك بێت دیراسه‌یه‌كى باشى ده‌كه‌م ئه‌وكات بڕیارى خۆم ده‌ده‌م، شایه‌نى باسه میران خه‌سرۆ یه‌كێك له یاریزانه هه‌ره به‌تواناكانى كوردستان و عێراق و له چه‌ندین یانه‌ى عێراقی و كوردستانى یارى كردوه و خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان و عێراقیش یارى كردوه.
كارزان كانةبي