یانه‌ى ئاسۆ چاوى له گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خوله گه‌وره‌كه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی ئاسۆ ئه‌م وه‌رزه له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان چاوى له‌وه‌یه بتوانێ جارێكى تر یانه‌كه بگه‌رێنه‌وه خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، كارگێڕانى یانه‌كه متمانه‌ى ته‌واویان هه‌یه كه ئه‌مساڵ جیاواز خۆیان ئاماده‌كردوه و ده‌یانه‌وێ یه‌كێك بن له تیپه به‌هێزه‌كانى ئه‌م وه‌رزى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، هه‌رچه‌نده له یه‌كه‌م یاریشدا له خوله‌كه یانه‌كه ته‌نیا خالێكى به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئومێدی زۆریان هه‌یه كه یانه‌كه ده‌توانێ جارێكى تر بگه‌رێته‌وه ، له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى یانه‌كه‌ش بۆ ئه‌م خوله مامۆستا حازم كازم سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی ئاسۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" خولى پله یه‌كى ئه‌مساڵ به‌هێزتره ئه‌وه‌ش دیاره كه تیپه‌كان ململانێ زیاتر ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته، له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى یانه‌كه بۆ ریزى یانه گه‌وره‌كانى كوردستان سه‌رۆكى یانه‌كه گوتیشى" به ته‌ئكید به‌رنامه‌مان له سه‌ر ئه‌وه داناوه كه سه‌ركه‌وین بۆ ریزى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان، هه‌ر بۆیه ئه‌مساڵ بۆ ئه‌م خوله پێنج یاریزانمان هێناوه ریزى یانه‌كه تیپێكى باشتر و تۆكمه‌ترمان دروست كردوه بۆ ئه‌م وه‌رز، راسته دره‌نگ ده‌ستمان پێ كرد، به‌ڵام هه‌ر چاومان له گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خولى نایاب، له‌باره‌ى گرفته داراییه‌كانیش سه‌رۆكى یانه‌ى ئاسۆ گوتیشى" كێشه‌ى دارایى له هه‌مووى زه‌حمه‌تره یاریگامان له رێگاى كه‌سێكه‌وه له نۆژه‌ن كردنه‌وه‌یه، بۆیه مه‌شق و یارییه‌كانمان له یاریگاى خۆمان نابێت، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشترین ئاست و ئه‌نجام پێشكه‌ش بكه‌ین له خوله‌كه.
كارزان كانةبي