فوتساڵى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ خۆى به‌هێزده‌كات

فوتساڵى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ خۆى به‌هێزده‌كات
فوتساڵى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ خۆى به‌هێزده‌كات
تیپى تۆپى پێى فوتساڵى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌رزى رابردوو نه‌یتوانى ئه‌نجامێكى شایسته‌ له‌ خولى فوتساڵى نایابی یانه‌كانى كوردستان ده‌سته‌به‌ربكات، بۆیه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ كارگێڕانى یانه‌كه‌ پلانى تۆكمه‌یان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنن و كێبڕكێ یانه‌كانى تر بكه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خوله‌كه‌ و یانه‌كه‌ به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى به‌تواناى یانه‌كانى ترى كوردستان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌نجامه‌كانى ئه‌مساڵی جیاواز بێت له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو شه‌ڕى كێبڕكێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌كانى تر بكات، كارگێڕى یانه‌كه‌ش به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان(بێریڤان جه‌لال،نوها كرمانج و داستان عه‌لی، ئیمان بارزان، سندوس مه‌عروف، نیان وه‌لی،سۆزكازم، هه‌نار وه‌لی، هه‌تاو مه‌حمود، سۆنیا كه‌ریم)، كارگێڕى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له‌ درێژه‌ى گرنگیدانه‌كانى به‌ سه‌رجه‌م تیپه‌كان ئه‌مساڵیش ده‌یه‌وێ تیپى فوتساڵ یه‌كێك بێت له‌ تیپه‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌كانى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
Top