دامەزراندنی هەڵبژاردەی کوردستان یەکێک لە خەونەکانم
دامەزراندنی هەڵبژاردەی کوردستان یەکێک لە خەونەکانم
یانه‌ى وه‌رزشیى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى یه‌كێك له‌م یانانه‌ى كه گرنگى به یارییه‌كانى ئافره‌تان ده‌ده‌ن له شارى سلێمانى و تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌كه‌ش یه‌كێك له تیپه هه‌ره به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته و كچه یاریزانانى به‌توانایه ، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كچه یاریزان پڕژه رزگاره ئه‌و به ئاسته به‌رزه‌كه‌ى هه‌موولایه‌كى سه‌رسام كردووه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له هه‌ردوو خولى نایابى تۆپى ده‌ستى كوردستان و عێراقیش ، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 2001ى شارى سلێمانیه پێشووتریش یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بووه و ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بى
*ئاستى یارى تۆپی باله چۆن ده‌بینى ؟
- یاری بالە لە ئێستادا بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو زۆر زیاتر بەرەوپێشچووە و خۆشبەختانە لە ئێستادا کچان زیاتر ئارەزووی وەرزش دەکەن، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو باشتر دەڕوات زیاتر کچان روو لە وەرزش و بە تایبەت یاری بالە دەکەن.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
- بێگومان هەر پاڵەوانێتییەک کە ئەنجام دەدرێ بۆ ئێمە تایبەتی و گرنگی خۆی هەیە، وە تا پاڵەوانێتی زیاتر بکرێ بێگومان ئاستی یانەکان زیاتر بەرەو پێش دەچێ، ئەمەش بە هۆی ئەوەی یانەکان باشتر خۆیان ئامادە دەکەن، وە زۆری ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەزموونی زیاتر.
*پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى باله‌ى كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
- باشتر وایە کە گرنگی زیاتریان پێ بدرێ چی لەلایەنی میدیای و ڕۆژنامەکان و ئەنجامدانی زیاتری پاڵەوانێتیەکان، وە لە خوێندنگەکان گرنگی زیاتر بە وەرزش بدرێ و پشت گوێ نەخرێ.
*گرفتى یارییه‌كانى تۆپى باله له چى ده‌بینى؟
- کەمی ڕاهێنان و کەمی ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەکان، وە ڕێگری خێزان بە تایبەت بۆ کچان کە بە داخەوە زۆرێک لە دایک و باوکان ڕێگە بە کچەکەنیان نادەن کە ببنە وەرزشکار کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ کەمی یاریزان.
*به‌نیازى چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
- بێگومان بۆ ژیانی ورزشیم خەونی زۆر گەورەم هەیە هەوڵ بۆ باشترینی هەموو کوردستان و عیراق دەدەم لەبەر ئەوە هەوڵ دەدەم و پشوو دانم بەنەفرەت کردووە.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به ڕاهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
- بە بڕوای من باشتر وایە راهێنەرو یاریزانی بیانی لە هیچ یانەیەکی کوردستان نەبێ، ئەو گرنگییەی بە یاریزان و راهێنەری بیانی دەدرێ ئەو گرنگییە بە گەنجان و یاریزانی کوردستان بدرێ زۆر باشتر و یاریزانی زۆر سەرکەوتوو ئاست بەرزیان لێ دروست دەبێت.
*چۆن بوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیت هه‌ڵبژارد؟
- هەر لە مناڵیەوە ئارەزووی وەرزشم لە هەموو شتێک زیاتر بوو، بەڵام راستەکەی دوو هۆکار هەبوو بۆ پەیوەندی کردنم بە یانەی وەرزشی پێشمەرگەوە هاوڕێیەکی ئازیزم یاریزانی تۆپی پێی پێشمەرگەی سلێمانی بوو لەبەر خۆشەویستی زۆرم بۆی منیش ئەمویست یاری بۆ ئەو یانەیە بکەم کە ئەو یاری بۆ ئەکات ،وە هۆکارێکی تر ئەوە بوو کە باوکیشم ساڵانێکی زۆر یاریزانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بووە، وە یانەی پێشمەرگە یانەیەکی پڕ لە رێز و خۆشەویستی و سەرکەوتنە لەبەر ئەوە چەند ساڵێک لەمەوبەر وەک یاریزانی تۆپی پێ پەیوەندیم بە یانەی وەرزشی پێشمەرگەوە کرد و ساڵی ۲۰۱۷وازم لە یاری تۆپی پێ هێناو دەستم کرد بە یاری بالە ئێستا بەردەوامم لە یاری کردن و زۆر دڵخۆشم لەگەڵ یانەکەم.
*داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
- داواکارم لە لایەنی بەرپرسی وەرزشی گرنگی زیاتر بە وەرزش بدرێ، چونکە بەشێکی زۆر گرنگی ژیانە، وە هاوکاری وەرزشکاران بدرێ لە هەموو ڕویەکەوە،وە پشتگیری یانەکان بکرێ، چونکە بەرەوپێشچوونی وەرزش هۆکارێکە بۆ بەرەوپێشچوونی وڵاتەکەمان.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو یاریزانێك؟
- هیوام وایە بتوانم لەگەڵ یانەکەم هەمووکات ئاستی بەرز پێشکەش بکەم و بەردەوامبین لە سەرکەوتنەکەنمان.
*به‌هیواى ئه‌وه‌نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ و تۆش یه‌كێك بیت له یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه؟
- بێگومان دامەزراندنی هەڵبژاردەی کوردستان یەکێک لە خەونەکانمە بەو هیوایەی ڕۆژێک خەونەکەم بێتە دی.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- لە کۆتایدا زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان بۆ ئەم دیمانە وەرزشیە ئێوە هەموو کات هۆکارێکن بۆ بەرەوپێشچوونی وەرزش لە کوردستان، وە زۆر سوپاسی خانەوەدەکەم ئەکەم پشتیان گرتووم لە هەر کارێک کە کردبێتم هەموو کات هاندەرم بوون وە سوپاسێکی بێ پایانم بۆ مامۆستا (کارزان) کە وەک ڕاهێنەرێک هەموو کات ماندووە لەگەڵم و هەوڵ بۆ بەرەو پێشچوونم دەدات.