نه‌ورۆز یاریزانێكى پێشووی سوری كرده راهێنه‌ر
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه به شێوه‌یه‌كى تۆكمه خۆى ئاماده‌كردبوو، به‌هیواى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له خوله‌كه، به‌ڵام پرسیار عه‌بدول ره‌زاى راهێنه‌رى یانه‌كه دواى ئه‌نجامدانى پێنج جه‌وله له خوله‌كه نه‌یتوانى هیچ سه‌ركه‌وتنێك بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات، بۆیه له دواى ئه‌نجامدانى دواین یارى له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى نه‌ورۆز كه‌نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن تۆماربكات له‌سه‌ر یاریگاى خۆى، له كۆى ئه‌نجامدانى چوار یاری ته‌نیا دوو خاڵى به‌ده‌ستهێنا، پرسیار ره‌زاى راهێنه‌رى یانه‌كه بڕیارى وازهێنانى له‌مه‌شقى یانه‌كه دا بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێكى تر شوێنى پڕ بكاته‌وه،له‌دواى قبول كردنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له جێگر عه‌بدولا سه‌رپه‌رشتیارى تیپه‌كه و ئه‌ندامى كارگێڕى یانه‌كه و مه‌ریوان محه‌مه‌دى راهێنه‌رى گۆڵپارێزیش ده‌ستى له مه‌شقى یانه‌كه كێشایه‌وه، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى نه‌ورۆز دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی كارگێڕى یانه‌كه بڕیاردرا به په‌سند كردنى وازهێنانى ستافى راهێنه‌ران، له شوێنى ئه‌وانیش یانه‌كه بڕیارى دا به ده‌ستبه‌كاربوونى یونس سلێمان یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا و راهێنه‌رى پێشووى یانه‌كه كۆیه كه خه‌ڵكى حه‌سه‌كه‌ى رۆژئاوای كوردستانه و ماوه‌ى پێنج وه‌رز له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى سوریا یارى كردوه و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى كۆیه‌ش ئه‌نجامی شایسته‌ى به‌ده‌ستهێناوه نزیك بووه له‌وه تیپه‌كه‌ى سه‌ربخت بۆ خولى نایابى كوردستان، یانه‌ى نه‌ورۆز ئه‌مساڵ خاوه‌نى پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه و به‌هێزه و چه‌ندین یاریزانى به‌توانا له یانه‌كه یارى ده‌كات، یانه‌كه‌ش چاوى له‌وه‌یه كه ئه‌نجامى شایسته له‌م وه‌رزه ده‌سته‌به‌ربكات، یانه‌كه‌ش ئومێدی زۆرى به‌م یاریزانان هه‌یه كه بتوانن كێبڕكێ ئه‌نجامى گه‌وره بكه‌ن و ببنه یانه‌یه‌كى ژماره له خولى نایابی كوردستان.
كارزان كانةبي