گۆڵپارێزانى هه‌ولێر ئاماده‌ن بۆ خولى عێراق
دواى وه‌ستانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی به‌هۆى ئالۆزییه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقی، یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقیش بڕیارى وه‌ستانى خوله‌كه‌ى داوه بۆ كاتێكى نادیار، یانه‌ى هه‌ولێریش كه ماوه‌یه‌كه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ رادانى راهێنه‌رانى كرواتى مۆركردوه، به‌رده‌وامه له‌مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێریش ته‌كتیك و پلانه‌كانى راهێنه‌رى له هه‌موو هێله‌كان ده‌سپێكردوه، له‌م باره‌شه‌وه كاوه ئیبراهیم راهێنه‌رى گۆڵپارێزى یانه‌كه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" تا ئێستا به‌رێوه‌چوونى خوله‌كه دیار نییه، وه‌كو ئاماده‌كاریش ئێمه وه‌كو ستافى گۆڵپارێز و یانه‌كه به‌رده‌وامین له مه‌شقه‌كانمان ، به‌ڵام له یارییه دۆستانه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵه‌كانمان چاك بكه‌ینه‌وه له یارییه‌كانى رابردوو، به‌ڵام ئێستا مه‌شقه‌كانمان له‌وه چڕ كردۆته‌وه كه ته‌كتیكه‌ى كه رادان پێویستى پێیه له گۆڵپارێزه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ جێ به‌جێ بكه‌ین، جارێك ماوه سه‌رۆك یانه‌كان كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چونه‌وه‌ى خوله‌كه، تا ئێستاش هه‌ریه‌ك له گۆڵپارێزان(رێباز وعوسمان و دلێر حاتم و عه‌بدوللاى گۆڵپارێزى خولى كوردستان) به‌رده‌وامن له مه‌شقه‌كانیان ئاستیان وه‌كو پێویسته و توانیومانه هه‌ڵه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
كارزان كانةبى