یاریزانێكى كورد نیوه‌ى مووچه‌كه‌ى ده‌داته كورده‌كانى رۆژئاوا
یانه‌كانى كوردستان له یارییه جۆراوجۆره‌كان له ئێستادا گرنگى زیاتر به تواناى یاریزانه كورده‌كان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به ئه‌ستێره كورده‌كان بتوانن كێبڕكێ یانه گه‌وره‌كانى كوردستان بكه‌ن، تیپى باسكه‌ى یانه‌ى دهۆك ئه‌مساڵ چه‌ندین گرێبه‌ستى ئه‌نجامداوه بهمبهستى گرنیگدان به یاریزانه كورده‌كان و به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره له خولى نایابى باسكه‌ى عێراقی، محه‌ممه‌د عهبدوخالقی یاریزانى كوردى شارى هه‌ولێر كه بۆ ماوه‌ى چه‌ندین وه‌رزه له ریزى یانه‌كانى شارى به‌غداد یارى ده‌كات، به تایبه‌تى یانه‌ى كه‌رخ كه گرنگى زۆریان به‌م یاریزانه‌داوه ئه‌مساڵیش یاریزانى ناوبراو به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌ى دهۆك كرد بۆ یه‌ك وه‌رزه، له‌م باره‌شه‌وه محه‌ممه‌د عه‌بدوخالق یاریزانى یانه‌ى دهۆك له باره‌ى چوونى بۆ یانه‌ى دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" به باشم زانى له ریزى یاریزانێكى كوردستان یارى بكه‌م وخزمه‌تى یانه‌كانى كوردستان بكه‌م، له ئێستاشدا به‌فه‌رمى گرێبه‌ستم بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ى دهۆك مۆركرد، ئێستا ته‌نها خولى نایابى عێراقه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستانیش یارییان بۆده‌كه‌م، گوتیشى " بڕیارى ئه‌وه‌م داوه یه‌كه‌م مووچه‌ى كه له‌گه‌ڵ یانه‌ى دهۆك وه‌رى ده‌گرم نیوه‌ى مووچه‌كه‌م ده‌كه‌مه دیارى بۆ كوردانى رۆژئاوا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم له خه‌میان كه‌م بكه‌مه‌وه، له باره‌ى یانه‌ى دهۆكیش گوتى" یانه‌ى دهۆك یانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق ده‌مه‌وێ ماوه‌یه‌كى زیاتر له خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه بم و هه‌رچى له توانام بێت پێشكه‌شى یانه‌ى دهۆكى ده‌كه‌م، ئامانجى منیش ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجامى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنم، هیچ كێشه‌و گرفتێكیشم نییه و ئاستى خولى عێراقیش زۆر به‌هێزه و پێشبینى ئه‌وه‌ده‌كه‌م كێبڕكێ به هێز له نێوان سه‌رجه‌م یانه‌كانى عێراق هه‌بێت به‌هۆى زۆرى یاریزانى به‌توانا له ریزى یانه‌كان.
كارزان كانه‌بی