گرنگى به‌تواناكانى یاریزانان بده‌ن

گرنگى به‌تواناكانى یاریزانان بده‌ن
له‌نجه‌ فرهاد یاریزانى فوتساڵى یانه‌ى سه‌وره‌
گرنگى به‌تواناكانى یاریزانان بده‌ن
پارێزگاى كه‌ركوك خاوه‌نى چه‌ندین تیپى جۆراوجۆره‌ له‌ یارییه‌ وه‌رزشیه‌كان،تیپى فوتساڵى یانه‌ى گازى باكووریش یه‌كێكه‌ له‌و تیپانه‌ى كه‌ له‌ داهاتوو چاویان له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئه‌مساڵیش نوێنه‌رى شارى كه‌ركوكن له‌ پاڵه‌وانێتى فوتساڵى كوردستان، یانه‌كه‌ش به‌ ئامانجى پێشخستنى ئاستى یاریى فوتساڵ له‌ سنوورى كه‌ركوك تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له‌ یاریزانى به‌تواناى له‌ یانه‌كه‌ كۆكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌م كچه‌ یاریزانانه‌ كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته‌ بكات له‌ خولى فوتساڵى نایابى كوردستان له‌ وه‌رزی داهاتوو، ئامینه‌ عه‌دنان یه‌كێكه‌ له‌ كچه‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى یانه‌كه‌ و له‌دایكبووى ساڵى 2001ى شارى كه‌ركوكه‌،پێشوتریش بۆ یانه‌ى سه‌روه‌ و گازى باكور و چه‌ندین یانه‌ى ترى كوردستان یارى كردوه‌ ، ئێمه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌: كارزان كانه‌بى

* ئاستى یارى فوتساڵ چۆن ده‌بینى كه‌ ساڵانه‌ خوڵتان بۆ ده‌كرێته‌وه‌؟
-ئاستى یارى فوتساڵ زۆر به‌ره‌ووپێشچووه‌ له‌ چاو ساڵانى رابردوودا.
* ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه‌ به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
-هه‌رچه‌ند پاڵه‌وانێتى زۆر بێت ئاستى یاریزانان باشتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانى به‌توانا له‌ یانه‌كانى دروست بێت.
* پێت باشه‌ چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى فوتساڵ ئاستى به‌رز بێته‌وه‌؟
-یانه‌كان بایه‌خ زیاتر به‌ یاریزانان و راهێنه‌ران بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانانه‌ زیاتر خزمه‌تى یارییه‌كه‌ بكه‌ن.
* گرفتى ئه‌م یارییه‌ له‌ چى ڕه‌نگده‌داته‌وه‌؟
-نه‌بوونى هۆڵى داخراو ونه‌بوونى پشتگیری به‌رده‌وام ونه‌بوونى پاسى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان بۆ مه‌شق ئه‌وه‌ش گرفته‌ بۆ یانه‌كان كه‌ چۆن یاریزانان بگوازنه‌وه‌ بۆ مه‌شقه‌كانیان.
*به‌رنامه‌ت چیه‌ بۆ داهاتووى خۆت؟
- به‌رده‌وامین له‌ وه‌رزشه‌كه‌مان به‌رپرسانیش هاوكاریمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش بتوانین ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به‌ راهێنه‌ر و یاریزانى ده‌ره‌وه‌ ببه‌ستن؟
-نه‌خێر به‌ڵام یانه‌كانیش توانای هێنانى یاریزانى بیانیان نییه‌، ده‌بێت یانه‌كان ئاوه‌ڕ له‌ یاریزانانى خۆیان بده‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بۆ داهاتوو ئاماده‌یان بكه‌ن.
* داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرس؟
-گرنگى به‌تواناكانى یاریزانان بده‌ن و خزمه‌تى زیاترى وه‌رزشوانان بكه‌ن له‌ شاره‌كانى كوردستان.
*به‌هیواى ئه‌وه‌ نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ له‌م یارییه‌؟
-هه‌موو كه‌سێك حه‌ز ده‌كات له‌ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان یارى بكات، ئه‌وه‌ خه‌ون و هیوای هه‌موو یاریزانێكه‌.
* خه‌ونى وه‌رزشیت چیه‌ وه‌كو یاریزان؟
- ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م و یانه‌كه‌شم ببێته‌ پاڵه‌وانى كوردستان.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان ، ده‌مه‌وێت له‌ داهاتوودا ببمه‌ یاریزانێكى زۆر باشى شاره‌كه‌م بتوانم ئاستى كچان زۆر باشتر بكه‌م.

Top