گرنگى زیاتر به چاڵاكییه وه‌رزشییه‌كان ده‌درێت
كارزان كانه‌بی
به‌مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كار و چالاكییه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر و دێده‌وانى له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان كه هه‌ریه‌ك له پارێزگا و ئیداره‌كانى(هه‌ولێر،سلێمانى،دهۆك، كه‌ركووك،هه‌ڵه‌بجه،گه‌رمیان) له خۆ ده‌گرێت، له دیوانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر، مامۆستا به‌كر كریم به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكی وه‌رزش و هونه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى به‌شه‌كانى وه‌رزش و هونه‌رو دێده‌وانى كۆبووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكیه‌كان تیشكى خسته سه‌ر ئیش و كاره‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه و چۆنیه‌تى دابین كردنى كه‌لوپه‌لى وه‌رزش ودێده‌وانى و هونه‌ر و رێكخستنى میلاكى مامۆستایانى وه‌رزش و هه‌مواركردن و پێداچوونه‌وه‌ه به مه‌رج و پێوه‌ره‌كانى سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌ری و ئاماده‌كردنى فۆرمى هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاماده‌كردنى چاڵاكییه‌كانى وه‌رزى نوێ 2019/2020، گوتیشى" پێویسته زیاتر گرنگى به وانه‌كانى وه‌رزش و هونه‌ر بدرێت له نێوه‌ده‌كانى خوێندن و بۆ ئه‌وه‌ى قوتابیان له‌م بابه‌ته گرنگانه سوودی زۆر ببین وه‌كو سه‌رجه‌م وانه‌كانى تر بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین مامۆستایانى وه‌رزش رۆلێكى كارا و چالاكیان هه‌بێ له ئه‌نجامدانى خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان و به‌رێوه‌پێشبردنى ئاستى وه‌رزش و هونه‌ر له ناوه‌نده‌كانى خوێندن، ئاماژه‌شى به‌وه‌دا كه وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چالاكی وه‌رزش و هونه‌ر ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى پارێزگاكانن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان به یه‌كه‌وه كێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م وه‌رزش چاره‌سه‌ر بكرێت، دواتریش به‌رێوه‌به‌رانى چاڵاكی وه‌رزش و هونه‌ر و دێده‌وانى كێشه‌و گرفته‌كانى خۆیان ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكییه‌كانى وه‌رزش و هونه‌ر كرد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن چاره‌سه‌رى گونجاو بدۆزنه‌وه و بۆ وه‌رزى نوێ خوێندن ده‌ست به چاڵاكیه‌كانیان بكه‌نه‌وه
كارزان كانه‌بی