زێره‌ڤانى پشت به‌ یاریزانى پیشه‌گه‌رده‌به‌ستێت

زێره‌ڤانى پشت به‌ یاریزانى پیشه‌گه‌رده‌به‌ستێت
زێره‌ڤانى پشت به‌ یاریزانى پیشه‌گه‌رده‌به‌ستێت
به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى و به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ بۆ وه‌رزى نوێ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى زێره‌ڤانى ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كى چڕ و تۆكمه‌ خۆى بۆ خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى كوردستان ئاماده‌كردوه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى دیارى شارى دهۆك سلێمان ره‌مه‌زان، كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى زێره‌ڤانى بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره‌ بكات له‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌، كارگێڕى یانه‌ى زێره‌ڤانى به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ سێ یاریزانى پیشه‌گه‌ری به‌رازیلی و سوری ئه‌نجامداوه‌ بۆ ته‌نیا یه‌ك وه‌رز یارى كردن له‌ ریزى یانه‌كه‌ى شارى دهۆك، كارلوس ئیدواردو (دودو) هێرشبه‌ر و جاكسون دیسوزا هێرشبه‌ربه‌ ره‌گه‌ز به‌رازیلی و عومه‌ر ئیبراهیم یاریزانى هێلى ناوه‌ڕاستى سوری ئه‌م سێ یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌ش پێشووتر له‌ چه‌ندین خولى به‌هێز یارییان كردوه‌ و ئه‌نجامى به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان، ئه‌مساڵیش ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ یانه‌ى زێره‌ڤانى نازناوى خولى كوردستان به‌ده‌ست بهێنن، سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌ست و مووچه‌كه‌ش هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك بڕى گرێبه‌ست و مووچه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردوه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ئه‌م سێ یاریزانه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ى زێره‌ڤانى یارى ده‌كه‌ن، یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت به‌م یاریزانانه‌ و یاریزانه‌ كورده‌كانى خۆیان پێكهاته‌یه‌كى به‌هێزیان هه‌بێت له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان و ئه‌مساڵیش زێره‌ڤانى له‌ نێو كێبڕكێیه‌كانى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره‌ بێت.
كارزان كانه‌بی
Top