یانه‌ى هه‌ولێر رادان گاسانینى هێنایه‌وه‌ یانه‌كه‌ى

یانه‌ى هه‌ولێر رادان گاسانینى هێنایه‌وه‌ یانه‌كه‌ى
یانه‌ى هه‌ولێر رادان گاسانینى هێنایه‌وه‌ یانه‌كه‌ى
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌كره‌م سه‌لمان راهێنه‌رى پێشووى یانه‌كه‌ خۆئاماده‌كردنى باشیان كردوه‌ به‌ ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ یارییه‌كانى وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، به‌ڵام دواى ئه‌نجامدانى سێ یارى له‌ خوله‌كه‌ یانه‌كه‌ ته‌نیا سێ یه‌كسان بوونى به‌ده‌ستهێناو ئه‌م ئه‌نجامه‌ش بووه‌ هۆى ناڕازی هانده‌رانى یانه‌كه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌كره‌م سه‌لمان و حه‌یده‌رمه‌حمود راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌رى یانه‌كه‌ به‌فه‌رمى ده‌ستیان له‌ ئه‌ركى راهێنانى یانه‌كه‌ كێشایه‌وه‌ وكارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێریش به‌فه‌رمى داواكه‌ى ئه‌وانیان په‌سندكرد، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێریش بۆ شوێنگه‌ره‌وى ده‌سته‌ى راهێنه‌ران له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ راهێنه‌رێك به‌ توانا بۆ یانه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌نگۆی هێنانى چه‌ندین راهێنه‌رى به‌توانا بۆ شوێنگره‌وه‌ی راهێنه‌رانى پێشوو هه‌یه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر راهێنه‌رێك رێكنه‌كه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى ئه‌ركی مه‌شقی یانه‌كه‌ى بداته‌ ده‌ست، له‌ نێوان هه‌موو ئه‌و راهێنه‌رانیش ناوى نزار مه‌حروسی راهێنه‌رى سوری دێت كه‌ پێشووتر راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر بووه‌ و چه‌ندین ئه‌نجامى باشى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ هێناوه‌، به‌ڵام به‌هۆى داوا كردنى مووچه‌ى به‌رز تاكو ئێستا هاتنى ئه‌ویش تا ڕاده‌یه‌ك ته‌گه‌ره‌ى تێكه‌وتووه‌، چونكه‌ تاكو ئێستا یانه‌ى هه‌ولێر بودجه‌ى پێویستى بۆ دابین نه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ داراییه‌كانیان چارسه‌ر بكه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى بۆ گۆڤاری گوڵان ئاشكرا كرد" كه‌ یانه‌ى هه‌ولێر یانه‌یه‌كى دیارى عێراق و بگره‌ له‌ ئاستى ئاسیاش دیاره‌، بۆیه‌ به‌دواى دیارى كردنى راهێنه‌رێكى به‌توانا و به‌ ئه‌زموون بهێنن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ سه‌رپه‌رشتى تیپه‌كه‌ بكات و ئه‌نجامى باش به‌ده‌ستهێنێت له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، یانه‌ى هه‌ولێر گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ رادان گاسانینى راهێنه‌رى پێشووى یانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى مه‌شقى یانه‌كه‌ بكات له‌ خولى نایاب، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م راهێنه‌ره‌ له‌ وه‌رزی 2012/2013سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌ى هه‌ولێری كردوه‌، به‌ڵام به‌هۆى نائارامی ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق گرێبه‌سته‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاندوه‌، له‌باره‌ى بڕ و مووچه‌ى ئه‌و راهێنه‌رش سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماده‌نه‌بوو هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك ئاشكرا نه‌كراوه‌، ئه‌م راهێنه‌ره‌ ئه‌زموونى باشى هه‌یه‌ له‌ كارى راهێنه‌رایه‌تى له‌ كه‌نداوى عه‌ره‌بی.
كارزان كانه‌بی
Top