به‌نیازى ئه‌وه‌م تیپێكى هێزى له‌ش دروست بكه‌م
به‌نیازى ئه‌وه‌م تیپێكى هێزى له‌ش دروست بكه‌م
یارییه‌كانى له‌شجوانى و زوومبا و ئایۆبیك و هێزى له‌ش له كوردستانه له ئاینده‌یه‌كى نزیك شوێن به یارییه‌كانى تر‌ى وه‌رزشى له‌ق ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه له ئێستادا زۆربه‌ى ئافره‌تانى شاره‌كانى كوردستان روویان له هۆڵه‌كانى وه‌رزشی كردوه بۆ مه‌به‌ستى له‌ش رێكى و هێزى له‌ش و دووربوون له نه‌خۆشیه‌كانى قه‌ڵه‌وی، قه‌زاكانى شاره‌كانى كوردستانیش ه رۆژ له دواى رۆژ كردنه‌وه‌ى هۆڵى خانمان په‌ره‌سه‌ندن دایه و ئافره‌تانیش به شێوه‌یه‌كى زیاتر له جاران روو له‌م وه‌رزشه ده‌كه‌ن، ،یه‌كێك له راهێنه‌ره لاوه‌كانیش له قه‌زاى كۆیه‌ى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر ناز خیره‌دین-ه ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1989ى قه‌زاى كۆیه و ده‌رچووى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشیه، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان لێ‌كرد سه‌باره‌ت به‌م وه‌رزشه، ئه‌ویش وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
* هاتنت بۆ ناو ئه‌م وه‌رزشه چۆن بوو؟
-وه‌رزشكردن یه‌كێك بوو له حه‌زه‌كانم ئه‌وه‌ش واى كرد كه ئه‌و به‌شه هه‌ڵبژێرم.
* بۆ خانمان ئه‌م وه‌رزشه تا راده‌یه‌ك قورس نییه؟
- قورسه، وه به زه‌حمه‌تى زۆردا ده‌ڕۆی،ئه‌گه‌ر بێت‌و له دڵه‌وه كارى بۆ بكه‌ین، وه‌كو زۆرێك له خه‌ڵكى به ئاسانى ده‌یبینن، به‌ڵام وانییه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى زۆر قۆڵه .
* دوو وه‌رزش له یه‌ك كات ده‌كه‌ى هه‌ڵگرتنى قورسیایی و له‌ش جوانى، له‌كامه‌ى سه‌ركه‌وتووتری؟
- من هه‌ردووك وه‌رزش ده‌كه‌م(هه‌ڵگرتنى قورسایی و له‌ش رێكى)، به‌ڵام له له‌ش رێكى سه‌ركه‌وتووترم.
*پێشوازى كردنى ئافره‌تان له‌م یارییه به چ جۆرێكه؟
- من وه‌كو راهێنه‌رێكى شارى كۆیه باسى كۆیه بكه‌م زۆر پێشكه‌وتنى به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مساڵ زۆر زیاتر له پارساڵ كچان گرنگى پێده‌ده‌ن.
*ئاستى ئه‌م یارییه چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-ئاستى یارى كردنى ئافره‌تان له كوردستان باشه به‌ڵگه‌ش زۆرى هۆڵه‌كانه كه ده‌كرێته‌وه خه‌ڵێكى زۆر رووى تێده‌كه‌ن.
*چى بكرێت باشه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ى ئافره‌تى وه‌رزشكار بۆ نێو ئه‌م یارییه؟
-تا ئاستى ئافره‌تان به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت وا باشتره له كه‌ناڵه‌كان زیاتر باس بكرێت، به‌رنامه‌ى تایبه‌تى بۆ دابنێن وه‌ك چۆن ئه‌و هه‌موو به‌رنامه‌ى خواردن دروست كردنه هه‌یه له تیڤییه‌كان كه زۆرینه‌ى ته‌ندروستى خه‌ڵك به‌ره‌و روخان ده‌بات، ئه‌وكات ئاستى سه‌قافه‌تى ئافره‌تان به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-به‌رنامه‌م ئه‌وه‌یه زانیارى زیاتر كۆبكه‌مه‌وه، هه‌وڵبده‌م به‌و ئاسته‌ى كه نایابم خزمه‌تێك به خانمان بكه‌م.
*به‌نیازی له چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك به‌شدارى بكه‌ى چاوت له چیه؟
- به‌نیاز بووم له هێزى له‌ش به‌شدارى بكه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كۆیه یاریزانمان نییه، په‌نا به‌خوا له داهاتوو له به‌رنامه‌م دا هه‌یه.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
- گرفتى ئه‌م یارییه به‌گشتى ئاستى رۆشنبیری ئافره‌تانه زۆر لاوازه ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌بوونى زانیارى و دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه و سه‌پاندنى بیرۆكه كۆنه‌كان.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چییه وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
- خه‌ونى من ئه‌وه‌یه هه‌موو ئافره‌تێك به‌و له‌ش و لاره‌ى كه خۆى مه‌به‌ستیه‌تى، وه هه‌موو تاكێك وه‌رزش بكه‌ن به به‌رنامه‌یه‌ك پاپه‌ندبن پێوه‌ى.
*وه‌كو راهێنه‌رێك به‌نیازى ئه‌وه نیت تیپێكى كچان له شاره‌كه‌تان دروست بكه‌ى؟
- به‌نیازى ئه‌وه‌م تیپێكى هێزى له‌ش دروست بكه‌م له شارى كۆیه.
*كێ هاوكاریت ده‌كات بۆ ئه‌م وه‌رزشه؟
- خانه‌واده‌كه‌م سوپاسیان ده‌كه‌م هه‌مووى هاوكارم بوون له‌گه‌ڵ هاورێكانم.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-سوپاسى ستافى گۆڤاری گوڵان ده‌كه‌م ، هیوادارم هه‌موو راهێنه‌رێك ئیش نه‌كات ته‌نها بۆ پاره، هه‌وڵبده‌ن جێ په‌نجه‌یان دیار بێت په‌ره‌به‌خۆیان بده‌ن باشتربن به‌رده‌وام زانیارى تازه و دروست كۆبكه‌نه‌وه.