یانه‌ى سۆران به‌ كۆمه‌لێك گرفته‌وه‌ چاوى له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌

یانه‌ى سۆران به‌ كۆمه‌لێك گرفته‌وه‌ چاوى له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌
یانه‌ى سۆران به‌ كۆمه‌لێك گرفته‌وه‌ چاوى له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سۆران كه‌ ئه‌مساڵ وه‌كو نوێنه‌رى هه‌رچوارقه‌زاكه‌ى ده‌ڤه‌ری حه‌وزی سۆران به‌شدارى له‌ كێبڕكێیه‌كانى وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ده‌كات، كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كانى له‌ 17ى ئه‌م مانگه‌ ده‌ست پێده‌كات به‌به‌شدارى 13 یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان، یانه‌ى سۆرانیش یه‌كه‌م یارى خۆی له‌ سه‌ر یاریگاى خۆى و له‌ به‌رده‌م هانده‌رانى شاره‌كه‌ى به‌رامبه‌ر یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌دات، كارگێڕى یانه‌ى سۆرانیش هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولێكى گه‌وره‌ى كوردستان به‌شدارن، به‌ڵام گرفتى داراییه‌كانى یانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و یانه‌كه‌ش چه‌ندین یاریزانى هێناوه‌ته‌ ریزى تیپه‌كه‌ى له‌م باره‌شه‌وه‌ فه‌رمان ئیسماعیل به‌رپرسى دارایى و په‌یوه‌ندییه‌كانى یانه‌كه‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى"وه‌كو تیپ ئاماده‌كاری ته‌واومان كردوه‌ له‌ یانه‌كه‌، رۆژانه‌ش یه‌كه‌ مه‌شقیه‌كانمان به‌ ئاماده‌بوونى ستافى راهێنه‌ران و یاریزانان ئه‌نجامداوه‌، ده‌مانه‌وێ ئه‌مساڵ ئه‌سپى ره‌شى ئه‌و خوله‌ بین، ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى هه‌رچوارقه‌زاكه‌ى ده‌ڤه‌رى سۆران بین، به‌ڵام كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێمه‌ نه‌بوونى تواناى دارایى باشه‌، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایمان نییه‌ كه‌موكورتى یه‌كجار زۆرمان هه‌یه‌، ته‌نیا یه‌ك یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئێرانیمان هێناوه‌، له‌باره‌ى یاریگاشه‌وه‌ گوتى" كێشه‌ى یاریگامان چاره‌سه‌ر بووه‌ و بۆ دووه‌م یاری خۆمان له‌سه‌ر یاریگاى خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌ڵام پێویستمان به‌ پاره‌یه‌كى زۆر هه‌یه‌ بۆ مووچه‌ و پێداویستى و گرێبه‌ستى یاریزانان ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كییه‌، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بێ نه‌توانین له‌ سه‌ره‌تای خوله‌كه‌ گرفتمان بۆ دروست بێت و نه‌توانین به‌شداربین،هه‌وڵى زۆریشمان داوه‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ پێویستمان به‌ هاوكاری ئه‌وه‌یه‌ مانگانه‌، تا ئێستا هیچ كه‌س به‌لێنى هاوكارى نه‌داوه‌ به‌ڵام ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین بۆ خزمه‌ت كردنى یانه‌كه‌مان.
فۆتۆ: ئاراس بارتێز
كارزان كانه‌بی
Top