هاوڕێ جه‌لال له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌رده‌وام ده‌بێ
بۆ ده‌ست پێكى وه‌رزی نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان كه بڕیاره له 17ى ئه‌م مانگه یارییه‌كانى به‌بشه‌دارى 13 یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان ده‌ست پێ بكات، یانه‌كانى كوردستان كه‌وته‌نه‌ته خۆیان بۆ به‌هێز كردنى خۆیان له خوله‌كه و شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له خوله‌كه، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى هه‌موو سالێك به‌ر له یانه‌كانى تر ئاماده‌كاری پێویستى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره له خوله‌كه ده‌ربكه‌وێت، بۆ ئه‌مساڵیش به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى هاورێ جه‌لالی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ى نوێ كردۆته‌وه له‌م باره‌شه‌وه هاورێ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌مساڵیش به‌فه‌رمی گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى نوێ كرده‌وه، ئامانجم ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بتوانم ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنین، چونكه پێشمه‌رگه وه‌رزى رابردووش تیپێكى باش و به‌هێزى هه‌بووه، ئه‌مساڵیش بۆ ئه‌وه گرێبه‌ستم نوێ كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى شایسته و ببینه پاڵه‌وانى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه و ئاماده‌كارییه‌كانمان زۆر باشه و چاومان له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه، له باره‌ى بوونى گرێبه‌ستى تریش گوتى" به‌لێ له هه‌ردوو خولى عێراق و كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند یانه‌یه‌كه‌وه گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كرابوو، به‌ڵام به‌هۆى خانه‌واده‌كه‌مه‌وه وه‌ڵامى هیچ یانه‌یه‌كم نه‌داوه، ئێستاش هه‌موو بیر‌و هۆشى خۆم له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به هه‌موومان تیپه‌كه بكه‌ینه یه‌كه‌مى كوردستان و یانه‌كه‌ش كێبڕكێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه گه‌وره‌كانى كوردستان بكات، یانه‌كه‌ش تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه، گوتیشى " سوپاس بۆ خواى گه‌وره هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه له یانه‌كه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌مانه‌وێ كاری گه‌وره بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی