زاخۆ راهێنه‌رى خولى عێراقی گۆڕى

زاخۆ راهێنه‌رى خولى عێراقی گۆڕى
زاخۆ راهێنه‌رى خولى عێراقی گۆڕى
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشی زاخۆ ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵه‌كانى تر ئامانجى ئه‌وه‌بوو كه‌ بتوانێ ئاست و ئه‌نجامى باشى هه‌بێت له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، بۆیه‌ كارگێڕى یانه‌كه‌ جگه‌ له‌ هێنانى راهێنه‌رى لیبی عه‌بدول حه‌فیز ئاربیش بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى مه‌شقی یانه‌كه‌ و هێنانى ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى به‌توانا له‌ یانه‌كانى ترى عێراقی، به‌ڵام له‌ سێ یارى رابردوو یانه‌كه‌ له‌ خولى عێراق نه‌یتوانى هیچ خالێك به‌ده‌ست بهێنێت و سێ شكستى له‌سه‌ر یه‌كى تام كرد و ئه‌نجامه‌كانیش نه‌ به‌دڵی هانده‌ران بووه‌ نه‌ به‌دڵى كارگێڕى یانه‌كه‌ بووه‌، بۆیه‌ كاربه‌ده‌ستانى یانه‌ى وه‌رزشى زاخۆ به‌فه‌رمى دوورخستنه‌وه‌ى راهێنه‌رى لیبیان ئاشكرا كردو له‌ شوێنى ئه‌ویش عه‌لی هادى راهێنه‌رى دیارى عێراقیان وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تۆپى پێى خولى عێراقی دیارى كرد، یانه‌ى زاخۆ ئه‌مساڵ نوێنه‌رى یانه‌كانى بادینانه‌ له‌م خوله‌ گه‌وره‌ى عێراق و ده‌یانه‌وێ به‌ زوویی چاره‌سه‌رى گرفته‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن یانه‌كه‌ ببه‌نه‌قۆناخێكى باشتر له‌ خولى عێراقی، چونكه‌ یانه‌كه‌ ئێستا خاوه‌نى كۆمه‌لێك یاریزانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێ به‌م یاریزانانه‌ زاخۆ بكه‌نه‌ یه‌كه‌مى عێراق و ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنن، كارگێڕى یانه‌ى زاخۆش وه‌رزى رابردوو هه‌وڵى زۆرى دا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام ته‌نیا پلێتى مانه‌وه‌یان له‌ خوله‌كه‌ پێبرا، بۆیه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى خوله‌كه‌وه‌ یانه‌ى زاخۆ ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌كى قورس بێت له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی و بتوانێ زاخۆ ناوێكى گه‌وره‌ بێت له‌ خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى عێراق.
كارزان كانه‌بی
Top