كچه نیشانه شكێنهكانى پێشمه‌رگه كۆنترۆڵى كوردستانیان كرد
به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به یارییه‌كانى نیشان شكێنى له‌سه‌ر ئاستى كچانى شاره‌كانى كوردستان و به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى ئه‌م یارییه له شاره‌كانى كوردستان، یه‌كێتى ناوه‌ندى نیشانه شكێنى كوردستان له ژێر چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان له شارى دهۆك بۆ ماوه‌ى دوورۆژ پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى كوردستان له ئاستى كچان ئه‌نجامدا، له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش كچه یاریزانانى یانه‌كانى كوردستان له ئاستى تاك و تیم توانیان كێبڕكێ به‌هێزى یه‌كترى بكه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌نجامه‌كانى پێشه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كه كه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى(پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى،بروسك، گاره،سۆلاڤ،سه‌نحاریب، ئافرۆدێت، فه‌تاتى دهۆك،باباگوڕگوڕ)، كچانى یانه‌كانى كوردستانیش توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن له هه‌ردوو جۆرى نیشانه شكێنى تفه‌نگ و ده‌مانچه، ئه‌نجامه‌كانیش به‌م شێوه‌ى خواره‌وه بوو.
ئه‌نجامى تاك تفه‌نگ
1-ئاڤا عه‌تا-پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 542خاڵ
2-دینا سیروان- پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 522خاڵ
تاك ده‌مانچه
1-ئایهعهتا- پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 472خاڵ
-ناسك ئیبراهیم- پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 450خاڵ
ئه‌نجامى تیپ تفه‌نگ
1-پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى-1067خاڵ
2-سۆلاڤ-1024خاڵ
ئه‌نجامى تیپ ده‌مانچه
1-پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 922خاڵ
2-بروسك 618خاڵ
كارزان كانه‌بی