یانه‌ى شێروانه‌ ده‌بێته‌ ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ خولى كوردستان

یانه‌ى شێروانه‌ ده‌بێته‌ ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ خولى كوردستان
یانه‌ى شێروانه‌ ده‌بێته‌ ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ خولى كوردستان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى شێروانه‌ى گه‌رمیان له‌ شارى كه‌لار ده‌ستى به‌ مه‌شقه‌كانى كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ له‌ وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 17ى ئه‌م مانگه‌ یارییه‌كانى به‌به‌شدارى سێزده‌ یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان ده‌ستپێبكات، كارگێڕى یانه‌ى شێروانه‌ بۆ وه‌رزى نوێ خوله‌كه‌ جارێكى تر متمانه‌ى به‌خشیوه‌ته‌وه‌ به‌ وه‌لید محه‌ممه‌دی راهێنه‌رى وه‌رزى رابردووی یانه‌كه‌ و ساڵح لوتفیش وه‌كو راهێنه‌رى گۆڵپارێز دیارى كراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش یانه‌كه‌ رۆژانه‌ له‌ سه‌ر یاریگاى خۆیان له‌ شارى كه‌لارمه‌شقه‌كانى چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌نجامێكى شایسته‌ ده‌سته‌به‌ر بكات له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، كارگێڕى یانه‌كه‌ش ئه‌مساڵ به‌ شێوازێكى تر ده‌یه‌وێت بێته‌ نێوكێبڕكێیه‌كانى وه‌رزى نوێ خوله‌كه‌، به‌ نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى زۆربه‌ى یاریزانه‌كانی له‌ نێویشیان عه‌لی كاكه‌ مینه‌ گۆڵكاری یانه‌كه‌ و هێنانه‌وه‌ی هونه‌رئه‌حمه‌دی یاریزانى پێشووى یانه‌كه‌ و چه‌ندین یاریزانى لاوى سه‌رخستوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به‌م یاریزانانه‌ كێبڕكێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌كانى خوله‌كه‌ بكه‌ن، یانه‌كه‌ش ئه‌مساڵ زیاتر پشتى به‌ یاریزانانى شاره‌كه‌ى به‌ستووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به‌م گه‌نجانه‌ى شاره‌كه‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌ ده‌سته‌به‌ربكات، كارگێڕی یانه‌كه‌ش به‌لێنى هاوكارى ته‌واویان به‌ یاریزان و ده‌سته‌ى راهێنه‌ران داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنن له‌ ناو یانه‌ گه‌وره‌كانى كوردستان و یانه‌كه‌ش ببێته‌ ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ و قورس له‌ خولى نایابى كوردستان، كه‌ هه‌موو سالێك یانه‌ى شێروانه‌ یانه‌یه‌كى قورسى خولى نایابى كوردستان بووه‌ به‌هۆى رێژه‌یه‌كى زۆرى هانده‌ران و بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر ئه‌ستێره‌ى به‌توانا له‌ شارى كه‌لار له‌ ریزى ئه‌م یانه‌یه‌،نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ئه‌و هه‌موو یاریزانه‌ى شاره‌ش چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى گه‌وره‌ى لێ ده‌كرێت له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
Top