ره‌نگه‌ یونس شوكر بچێته‌ یانه‌ى ئاسۆ

ره‌نگه‌ یونس شوكر بچێته‌ یانه‌ى ئاسۆ
ره‌نگه‌ یونس شوكر بچێته‌ یانه‌ى ئاسۆ
وه‌رزى رابردوو یونس شوكر یاریزانى پێشووى یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یانه‌ى شه‌قلاوه‌ له‌ خولى یانه‌ پله‌ دووه‌كانى كوردستان یارى كردو توانى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ش خۆیان بگه‌ینه‌ ریزى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، یانه‌كانی كوردستانیش له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى ئاماده‌كاری و راهێنانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ وه‌رزى نوێ خوله‌كانى كوردستان به‌ده‌ستبهێنن، یانه‌كانیش جگه‌ له‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان به‌ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى شاره‌كانى كوردستان خۆیان به‌هێز بكه‌ن، یونس شوكر ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌یه‌وێت له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان جارێكى تر له‌ یاریگاكانى كوردستان به‌دیار بكه‌وێته‌وه‌ له‌م باره‌شه‌وه‌ یونس شوكر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى مه‌شق و راهێنانه‌كانم بۆ ئه‌وه‌ى دانه‌بڕێم له‌ وه‌رزش كردن و به‌رده‌وامیش ئاماده‌كاری خۆم ده‌كه‌م، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ئاستم دانه‌به‌زێ هه‌میشه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كى ئاماده‌كراو بم، له‌باره‌ى هه‌بوونى یانه‌ش بۆ یارى كردن كه‌ له‌ ئێستادا له‌ هیچ یانه‌یه‌ك نییه‌، گوتیشى" دوو یانه‌ هه‌بوو له‌ خوله‌كانى عێراق له‌ پله‌ نایاب و پله‌یه‌كى عێراقی، به‌ڵام من ئه‌وانم ره‌تكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ شارى هه‌ولێر دوورنه‌كه‌ومه‌وه‌، له‌ باره‌ى یانه‌كانى كوردستانیش ناوبراو گوتیشى" من نامه‌وێ ده‌ربكه‌وم و ته‌له‌فۆنات بكه‌م بۆ یانه‌كانى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بلێم یاریتان بۆ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر نا یانه‌ زۆر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم له‌ ریزى ئه‌وان یاری بكه‌م، به‌ڵام ره‌نگه‌ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئاسۆ بگه‌ومه‌ رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى یارى بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ بكه‌م، بۆ هه‌ریانه‌یه‌كیش یاریم كردبێ هیوام وابووه‌ هه‌رچى له‌ توانام دابووبێ پێشكه‌شى ئه‌و یانه‌یه‌ بكه‌م، له‌ ئێستاشدا ده‌مه‌وێ به‌رده‌وامبم له‌ وه‌رزش كردن و له‌ شارى هه‌ولێریش دوورنه‌كه‌ومه‌وه‌ و خزمه‌تى ئه‌و شاره‌ بكه‌م، هه‌رچی له‌ تواناشم بێ درێغی ناكه‌م بۆ وه‌رزشى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
Top