نه‌فتى شیمال به یاریزانى كورد بووه پاڵه‌وانى عێراق
تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى نه‌فتى شیمالی شارى كه‌ركووك كه بۆ یه‌كمجاره تیپه‌كه دامه‌زراوه له‌م یانه‌یه، دواى ئه‌وه‌ى له شارى بابل یارییه‌كانى به‌به‌شدارى نۆ یانه‌ى شاره‌كانى عێراق به‌رێوه‌چوو، كه هه‌ر نۆ تیپه‌كه دابه‌شى سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كرابوون، یانه‌ى نه‌فتى شیمال به كۆمه‌لێك یاریزانانى كوردی شارى هه‌ولێر و كه‌ركووك به ناوى نه‌فتى شیمال به‌شدارییان كرد له یارییه‌كانى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه له‌سه‌ر ئاستى عێراق، دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یاری كچانى نه‌فتى شیمال توانیان خۆیان بگه‌ینه یارى كۆتایی فوتساڵى عێراق، له یاری كۆتایشدا رووبه‌رووى یانه‌ى قوه جه‌وییه‌ى شارى به‌غداد بووه كه چه‌ندین ساڵه پاڵه‌وانى عێراقه، له‌م یارییه‌شدا كچانى كوردی كوردستان توانیان به ئاست و به ئه‌نجام له كچانى قوه‌ى جه‌وییه ببه‌نه‌وه به ئه‌نجامى(5-3)گۆڵ و نازناوه‌كه بگه‌رێنه‌وه باشورى كوردستان و كه‌ركووكی دڵى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه مه‌زن محه‌ممه‌د یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى نه‌فتى شیمال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئاستێكى زۆر به‌رزى هه‌بوو ژماره‌یه‌كى زۆر له یانه‌كان یاریزانى به‌توانایان هێنابووه ریزى یانه‌كانیان كێبڕكێ به‌هێز بوو، گوتیشى" سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان كوردبوون خه‌ڵكى هه‌ولێر و كه‌ركووك بوون له‌گه‌ڵ مامۆستا قاسم سه‌رپه‌رشتى تیپه‌كه‌مان كرد توانیمان بۆ یه‌كمجار ئه‌و نازناوه بهێنینه‌وه شارى كه‌ركووك، سوپاسى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقیش ده‌كه‌م هاوكارى زۆرى یانه‌كانى كرد، یانه‌كه‌ش داواى له ئێمه كردوه به گرێبه‌ستى هه‌میشه‌یمان له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن بۆ خزمه‌ت كردنى تیپى فوتساڵ له شاره‌كه‌یان.بۆ یه‌كمجاریش بووینه پاڵه‌وانى عێراق خۆشمان ئاماده ده‌كه‌ین بۆ جامى عێراق كه بڕیاره له‌مانگى 11ى ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێت.
كارزان كانه‌بی