زێره‌ڤانى خۆى به‌هێزده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی زێره‌ڤانى كه بڕیاره به‌شدارى كێبڕكێ یارییه‌كانى وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بكات، كه یارییه‌كانى بڕیاره له 17ى مانگى ده یارییه‌كانى ده‌ست پێبكات، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی زێره‌ڤانیش ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵان كۆمه‌لێك گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى ده‌ره‌وه‌ى شارى دهۆك كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌نجامێكى گه‌وره له خولى نایابى كوردستان له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست بهێنێت، جیاواز له‌وه‌ش یانه‌كه ده‌یه‌وێت ناوێكى گه‌وره بێت له خولى كوردستان وه‌كو ساڵانى رابردوو له ئێستاوه‌ش كار بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته ده‌كات، سلێمان ره‌مه‌زان وه‌كو راهێنه‌رى تیپ سه‌رپه‌رشتى تیپى تۆپى پێى پێشكه‌وتوان ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یانه‌كه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك یاریزانان كردوه له یانه‌كانى تر و ژماره‌یه‌ك له گرێبه‌ستى یاریزانانى تازه كردۆته‌وه ، كارگێڕى یانه‌ى زێره‌ڤانى به‌فه‌رمى هه‌ریه‌ك له یاریزانان(حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د،دلێرته‌یار، محه‌ممه‌د له‌زگین) له یانه‌ى زاخۆ گواستۆته‌وه‌بۆ یانه‌كه‌ى، جگه له‌م یاریزانانه‌ش یانه‌كه گرێبه‌ستى هه‌ریه‌ك له یاریزانانى (هه‌رژه‌نگ بابه‌كر، یاسر قاسم، ئه‌حمه‌د فازل، ئه‌حمه‌د حسێن، رابه‌ر خالد،هه‌رێم ته‌حسین،دڵشاد فه‌وازگۆڵپارێز،نیاز مه‌غدید، شێرزاد ئه‌حمه‌د،عیماد عیسا گۆڵپارێز،ئوسامه محه‌ممه‌د،نه‌شوان محه‌ممه‌د، هاورێ ئه‌نوه‌ر، حسێن فه‌یسه‌ل) له یانه‌كانى برایه‌تى و هه‌ولێرو دهۆك و گازى باكوور هێناوه‌ته ریزى یانه‌كه‌ى، یانه‌ى زێره‌ڤانى ده‌یه‌وێت ئه‌مساڵ جیاواز بێت له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو بێته نێو كه‌ش و هه‌وای كێبڕكێ كردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، یانه‌كه‌ش تاكو ئێستا هیچ گرێبه‌ستێكى یاریزانى پیشه‌گه‌ری رانه‌گه‌یاندوه، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ستپێكردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ژماره‌یه‌كى گه‌وره بن له خوله‌كه.
كارزان كانه‌بی