میران له‌ پیشه‌گه‌ره‌ییه‌وه‌ خه‌ونى گه‌وره‌ى هه‌یه‌

میران له‌ پیشه‌گه‌ره‌ییه‌وه‌ خه‌ونى گه‌وره‌ى هه‌یه‌
میران له‌ پیشه‌گه‌ره‌ییه‌وه‌ خه‌ونى گه‌وره‌ى هه‌یه‌
میران خه‌سرۆ یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێرو هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ ئاماده‌نه‌بوو گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌ى وه‌رزشی هه‌ولێر نوێ بكاته‌وه‌ له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی به‌هۆى هه‌ندێك هۆكاری تایبه‌ت به‌خۆى، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌فه‌رمى رووی كرده‌ ریزى یانه‌ى سحارى سه‌لته‌نه‌ى عومانى بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ له‌ خولى نایابى یانه‌كانى ئه‌و ووڵاته‌ بتوانێ ژیانێكى تازه‌ى وه‌رزشى و مێژوویه‌ك بۆ خۆى و كوردستان تۆماربكات، له‌م باره‌شه‌وه‌ میران خه‌سرۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" خولى نایابى یانه‌كانى سه‌لته‌نه‌تى عومان تازه‌ ده‌ستى پێكردوه‌ ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رێوه‌چووه‌ له‌ یارییه‌كانى، خۆشبه‌ختانه‌ش له‌م یارییانه‌ به‌شدار بوویمه‌ و متمانه‌ى ده‌سته‌ى راهێنه‌رانم به‌ده‌ستهێناوه‌، ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌ى سحار سه‌رقاڵى ئاماده‌كارییه‌كانم بۆ یارییه‌كانى داهاتووم، وه‌كو یاریزانێكى كوردی شارى هه‌ولێر له‌م وۆته‌ یارى ده‌كه‌م زۆر زۆر ئاسوده‌م ده‌توانم بلێم یه‌كه‌م جارمه‌ له‌ ژیانى پیشه‌گه‌ریم زۆر ئاسوده‌ بوویمه‌، خه‌ڵكى ئه‌و ووڵاته‌ زۆر رێزم ده‌گرن كه‌ ده‌زانن یاریزانێكى پیشه‌گه‌رم له‌ ده‌ره‌وه‌ى هاتووم، له‌باره‌ى بوونى گرێبه‌ستى تریش له‌ خولى عێراقی میران گوتیشى" به‌لێ له‌ زیاتر له‌ پێنج یانه‌وه‌ گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كرابوو بۆ ئه‌وه‌ى یارییان بۆ بكه‌م، به‌ڵام من پیشه‌گه‌ریم پێ باشتربوو بۆیه‌ رووشم له‌ ده‌ره‌وه‌ كرد،گوتیشى منیش وه‌كوهه‌موو یاریزانێكى كورد و عه‌ره‌بیش تاكو پیشه‌گه‌ریش هه‌بێ كه‌س بیر له‌ خولى ناوه‌خۆ ناكاته‌وه‌، گوتیشى وه‌كو یاریزانێكى كوردی شارى هه‌ولێر هه‌موو هه‌ولێكم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو یاریزانێكى پیشه‌گه‌ر ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م و بتوانم یانه‌كه‌م به‌ره‌وو لوتكه‌ى یانه‌كانى خولى عومانى ببه‌ین، گوتیشى هیچ گرفتێكم نییه‌ له‌م ووڵاته‌ زۆریش دڵخۆشم ده‌مه‌وێ نازناوى گه‌وره‌ له‌ ژیانى پیشه‌گه‌ریم به‌ده‌ست بهێنم، بۆمنیش وه‌كو یاریزانێكى كورد شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌یه‌ كه‌ بتوانم ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م له‌ یارییه‌كانى داهاتوو سه‌رى خۆم و كوردستانیش به‌رز بكه‌مه‌وه‌.
كارزان كانه‌بی
Top