زاخۆ ئاماده‌كاری بۆ خولى كوردستان ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی زاخۆ ده‌سته‌ى به ئاماده‌كارییه‌كانى كردوه بۆ وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان كه‌بڕیاره یارییه‌كانى له مانگى داهاتوو به‌به‌شدارى 13 یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان ده‌ست پێبكات، یانه‌ى زاخۆ ئه‌مساڵ جیاوازتر له ساڵانى رابردوو زووتر ده‌ستى به ئاماده‌كارییه‌كانى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره بكات له خوله‌كه و ببێته ژماره‌یه‌كى گه‌وره، كارگێڕی یانه‌كه به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ راهێنه‌ران محه‌ممه‌د یوسف و بناڤ ئه‌حمه‌د و نزارعهبدول عه‌زیز مۆركردوه بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى تیپه‌كه و چه‌ند گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك كردوه سانداى پیشه‌گه‌رى ئه‌فریقی له یانه‌ى گازى باكور هێناوه ومهروان عه‌بدوللای له یانه‌ى رومادى هێناوه، چه‌ندین یاریزانى تریش ده‌هێنێته ریزى یانه‌كه بۆ تۆكمه بوونى تیپه‌كه به‌ر لهدهستپێكى خولى نایابى كوردستان، جگه له‌وه‌ش پشتیان به كوڕانى شاره‌كه‌یان به‌ستووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌م یاریزانانه ئه‌نجامى باشیان هه‌بێت، كه ئه‌م تیپه‌كه ته‌نیا بۆ خولى نایابى كوردستان و خولى عێراقیان جیا كردۆته‌وه له یانه‌كه.
كارزان كانه‌بی