كه‌ركووكییه‌كان كۆنترۆلى پاڵه‌وانێتى جۆدۆی كوردستانیان كرد

كه‌ركووكییه‌كان كۆنترۆلى پاڵه‌وانێتى جۆدۆی كوردستانیان كرد
كه‌ركووكییه‌كان كۆنترۆلى پاڵه‌وانێتى جۆدۆی كوردستانیان كرد
به‌ چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپی هه‌رێمى كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى جۆدۆی كوردستان، به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به‌م یارییه‌ له‌ شاره‌كانى كوردستان و به‌ره‌ووپێشبردنى ئاستى ئه‌م یارییه‌ له‌ شارى دهۆك به‌به‌شداری 13 یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان پاڵه‌وانێتى جۆدۆی یانه‌كانى كوردستان بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو،و یارییه‌كانى له‌ ئاستى نه‌وجه‌وانان و تازه‌پێگه‌یشتوان بوو بۆ یانه‌كانى كوردستان كه‌ سه‌رجه‌میان كێبڕكێ ئه‌نجامى باشیان ده‌كرد له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ یانه‌كانى شارى كه‌ركووكیش باڵا ده‌ستى خۆیان له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ پێشاندا كه‌ توانیان زۆربه‌ى مه‌دالیاكانیان بۆ شارى كه‌ركووك ببه‌نه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانیش به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌ بوو.
‌ له‌سه‌ر ئاستى نه‌وجه‌وانان 55 یاریزان له‌یانه‌كانى كوردستان به‌شدارییان كرد، یانه‌ى له‌یلان به‌به‌ده‌ست هێنانى 4 میدالیای زێر و 1 زیو بووه‌ پاله‌وان هه‌ولێریش 2 میدالیای زێر و 1 زیوی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ى دووه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا ، یانه‌ى خاكیش به‌به‌ده‌ست هێنانى 1 میدالیای زێر و یه‌ك برۆنزی پله‌ى سێیه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا ، یانه‌ى دهۆكیش 1 زیو و 4 برۆنزی به‌ده‌ست هێناو بووه‌ پله‌ى چواره‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا یانه‌ى به‌ختیاری پله‌ى پێنجه‌م ، ئاكرێ پله‌ى شه‌شه‌م ، سێمێل پله‌ى حه‌وته‌م ، تاخی پله‌ى هه‌شته‌م ، گاره‌ پله‌ى نۆیه‌م ، شێخان پله‌ى ده‌یه‌م ، زاخۆ پله‌ى یازده‌یه‌می به‌ده‌ست هێنا، له‌سه‌ر ئاستى تازه‌ پێگه‌یشتوانیش 41 یاریزان له‌ 8 یانه‌ى كوردستان به‌شدارییان كرد له‌سه‌ر ئاستى كوران سه‌وره‌ 5 میدالیای زێر و 1 زیو و 2 برۆنزی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ى یه‌كه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى ده‌ستبه‌ركرد یانه‌ى هه‌ولێر 2 میدالیای زێر ، 1 زیو ، 1 برۆنزی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ى دووه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا یانه‌ى دهۆك 1 میدالیای زێر ، 2 زیو ، 2 برۆنز و پله‌ى سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا یانه‌ى ئاكرێ 2 میدالیای زیو ، 2 برۆنز و پله‌ى چواره‌می به‌ده‌ست هێنا یانه‌ى سۆلافی نوێ 1 میدالیای زیو ، 3 میدالیای برۆنزو پله‌ى پێنجه‌می به‌ده‌ست هێنا سێمێل 1 میدالیای زیو ، 1 برۆنز پله‌ى شه‌شه‌می به‌ده‌ست هێنا به‌ختیاری 3 میدالیای برۆنزی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ى حه‌وته‌می ده‌سته‌به‌ركرد یانه‌ى تاخیش پله‌ى هه‌شته‌م و 1 میدالیای برۆنزی به‌ده‌ست هێنا.
كارزان كانه‌بی
Top