مه‌زن محه‌ممه‌د له چه‌ند یانه‌یه‌ك داوا كراوه
مه‌زن محه‌ممه‌د راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى یانه‌ى وه‌رزشیى چۆمان كه له ئێستادا له گفت و گۆدایه له‌گه‌ڵ یانه‌ى چۆمان بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێ بكاته‌وه و به‌رده‌وام بێت له سه‌رپه‌رشتى كردنى مه‌شقی تیپى فوتساڵى یانه‌ى چۆمان له وه‌رزى داهاتووى خوله‌كه كه بڕیاره له مانگى 12ى ئه‌مساڵ یارییه‌كانى به‌رێوه‌بچێت، ئه‌و راهێنه‌ره‌ى شارى هه‌ولێر ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى چۆمان توانى پله‌ى دووه‌مى خولى نایابى فوتساڵى كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت و وه‌رزى رابردووش له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئافره‌تانى بووه پاڵه‌وانى كوردستان، له ئێستاشدا چه‌ند یانه‌یه‌ك له شاره‌كانى كوردستان و به‌غداد ده‌یانه‌وێ ئه‌و راهێنه‌ره په‌ڵكێشى ریزى تیپه‌كانیان بكه‌ن، له‌م باره‌شه‌وه مه‌زن محه‌ممه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" له ئێستادا له‌گه‌ڵ مامۆستا قاسم سه‌رپه‌رشتى تیپى نه‌فتى شیمال ده‌كه‌ین له خولى نایابى فوتساڵى عێراقی چاومان له‌وه‌یه ئه‌نجامێكى باش به‌ده‌ستبهێنین، به‌ڵام بۆ خولى كوردستان له‌گه‌ڵ یانه‌ى چۆمان له‌گفت و گۆداین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین بگه‌ینه رێكه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزى داهاتووش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بم، گوتیشى " من هیچ گرفتێكم نییه ئه‌گه‌ر كارگێڕى یانه‌ى چۆمان مه‌رجه‌كانمان جێ به‌جێ بكات ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ى چۆمان ده‌مێنمه‌وه، له‌باره‌ى داوا كردنى له‌لایه‌ن یانه‌كانى تریش گوتى " له چوار یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان و یانه‌یه‌كى شارى كه‌ركووك و دوو یانه‌ى شارى به‌غداد داواى گرێبه‌ستیان لێم كردوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵیان كاربكه‌م له تیپى فوتساڵى كچان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسى خۆمان یه‌ك لاى نه‌كردۆته‌وه، چونكه گفت و گۆیه‌كانم له‌گه‌ڵ یانه‌ى چۆمانه، ئامانجی من وه‌كو راهێنه‌ر خزمه‌ت كردنى وه‌رزشى تۆپى فوتساڵه له شاره‌كانى كوردستان و گرنگیدانه به تیپه‌كانى كچان، به‌هیواى ئه‌وه‌شم له داهاتوویه‌كى نزیكدا چاره‌نووسى خۆم یه‌ك لاى بكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان بكه‌ین و بتوانین تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانى به‌توانا ئاماده بكه‌ین بۆ ده‌ستپێكى وه‌رزى نوێ خوله‌كانى كوردستان.
كارزان كانه‌بی