دهۆك چاوى له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشی دهۆك ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كى تۆكمه‌تر به هێزتر ده‌یه‌وێت ده‌ركه‌وێت له هه‌ردوو خولى نایابى یانه‌اكنى كوردستان و خولى پله یه‌كى عێراقی، كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى دهۆك ئه‌مساڵ ده‌ستى كراوه‌ته‌وه تر بووه له هێنانى یاریزانان و گرنگیدانى زیاتر به تیپى تۆپى پێى یانه‌كه، كارگێڕی یانه‌ى وه‌رزشى دهۆك بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى هه‌ردوو خولى نایابی كوردستان و پله یه‌كى عێراقی گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ حازم ساڵح راهێنه‌رى به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب مۆركردوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌كه بكات و ئاشتى مسته‌فاش وه‌كو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌رى یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن، یانه‌ى دهۆك ئه‌مساڵ كۆمه‌لێك گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى به‌تواناى ناو شارى دهۆك و ده‌ره‌وه‌ى دهۆك كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ بتوانن له خولى نایابى كوردستان كێبركێ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته و له‌خولى پله یه‌كیش یانه‌كه چاوى له گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خولى نایابى عێراقی، یانه‌ى دهۆك ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كى تۆكمه ده‌ستى به ئاماده‌كارییه‌كان كردوه ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌كى گه‌وره بێت له خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان.
كارزان كانه‌بی