راهێنه‌رانى فێرگه‌ى كچانى سه‌ربه‌خۆی رانیه خۆبه‌خشن
تیپى تۆپى پێى فێرگه‌ى كچانى سه‌ربه‌خۆى رانیه له ساڵى 2012 دامه‌زراوه له شارى رانیه‌ى ده‌روازه‌ى راپه‌رین، ئه‌م فێرگه‌یه تیپى تۆپى پێى كچانیشى دامه‌زراندوه له‌م تیپه كۆمه‌لێك راهێنه‌رى خۆبه‌خش كارده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى وه‌رزش و ناوى شاره‌كه‌یان، ماوه‌ى هه‌شت ساڵه به‌رده‌وام له خزمه‌تى وه‌رزشى شاره‌كه‌یانن به ئامانجى دروستكردن و پێگه‌یاندنى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا، له‌باره‌ى به‌رنامه و كاروچاڵاكیه‌كانیان مامۆستا شاناز عه‌لی راهێنه‌ری خۆبه‌خش له‌تیپى فێرگه‌ى كچانى سه‌ربه‌خۆی رانیه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌م فێرگه‌ی كچانى سه‌ربه‌خۆی رانیه ماوه‌ى هه‌شت ساڵه دامه‌زراوه بۆ مۆمى نۆیه‌مین ساڵیاد ده‌رۆین، ئامانجمان خزمه‌ت كردنى وه‌رزشى كوردستان و شارى رانیه‌یه ، وه‌كو فێرگه‌ش سه‌ر به‌هیچ رێكخراو و یانه‌یه‌ك نین، به‌ڵام به‌رده‌وام كاروچاڵاكیمان هه‌یه، گوتیشى " دیاره ئێمه زیاتر له یانه‌كان كێشه‌و كه‌م وكورتیمان هه‌یه، چونكه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى داراییمان نییه و كاره‌كه‌ى ئێمه به‌خۆشبه‌خشییه‌هه‌م له نه‌بوونى یاریگا، وه خراپی لایه‌نى مادى فێرگه‌كه‌مان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش هه‌وڵمان داوه شوێن ده‌ستمان دیار بێت له ئێستاشدا له‌لایه‌ن چه ند یانه‌ه‌یه‌كه‌وه داوامان لێكراوه كه په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ین بۆ خولى فوتساڵى كچانى كوردستان به‌شداربین، به‌ڵام تا ئێستا یه‌كلای نه‌بویته‌وه و پار ساڵیش یاریزانمان له خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان یارى بۆ یانه‌كان كردوه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ داماناوه به‌م ستافه خۆبه‌خشه به‌شدارى خولى یانه‌كانى كوردستان بكه‌ین، ئامانجی ئێمه‌ش پێشخستنى بوارى وه‌رزشى كچانه به‌گشتى و تۆپى پێى به‌تایبه‌تى له سنورى قه‌زاى رانیه.
كارزان كانه‌بی