هه‌ولێر راهێنه‌رێكى عه‌ره‌بی بۆخولى كوردستان ده‌ستنیشانكرد

هه‌ولێر راهێنه‌رێكى عه‌ره‌بی بۆخولى كوردستان ده‌ستنیشانكرد
هه‌ولێر راهێنه‌رێكى عه‌ره‌بی بۆخولى كوردستان ده‌ستنیشانكرد
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كانى له‌ مانگى داهاتوو به‌به‌شدارى (13)یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان ده‌ستپێده‌كات، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌ولێر به‌فه‌رمى ده‌سته‌ى راهێنه‌رانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان دیارى كرد كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ راهێنه‌ران ئه‌حمه‌د مناجد یاریزانى پێشووى یانه‌ى شورته‌ و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و ئه‌حمه‌دشوكر یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر و دیدار حامدیش وه‌كو راهێنه‌رى گۆڵپارێز، كه‌ پێشووتر گۆڵپارێزى بووه‌ له‌ هه‌ردووخولى نایابى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر چه‌ندین ئه‌نجامى به‌رچاوى به‌ده‌ستهێناوه‌، كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێر بڕیاری داوه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى یانه‌كه‌ى تازه‌ بكاته‌وه‌ و پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه‌ بۆ ده‌ستپێكى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئاماده‌بكات و له‌ رۆژانى داهاتوو به‌ ئاماده‌بوونى ستافى راهێنه‌ری تازه‌ى یانه‌كه‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ وه‌رزى نوێ خوله‌كه‌ ده‌ستپێبكه‌ن، بێجان ئیبراهیم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر رایگه‌یاند ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ بتوانین تیپێكى تۆكمه‌ و به‌هێز دروست بكه‌ین بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان و چاومان له‌وه‌یه‌ به‌م یاریزانه‌ لاوانه‌ى یانه‌كه‌مان ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ستبهێنین، ئه‌وه‌ى له‌تواناشمان بێت بۆ یانه‌كه‌مان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین و ئه‌نجامان شایسته‌ بێت، ئه‌وه‌ى گرفت بێت له‌ یانه‌كه‌ چاره‌سه‌رى بكه‌ین ئه‌گه‌ر هاته‌ پێشمان، ده‌مانه‌وێ یانه‌ى هه‌ولێر ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ بێت له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان وه‌كو هه‌موو یانه‌كانیش چاومان له‌ ئه‌نجام ده‌بێت و بڕواى ته‌واومان به‌ یاریزانانى یانه‌كه‌مان هه‌یه‌ كه‌ بتوانن ناوى یانه‌ى هه‌ولێر به‌ گه‌وره‌یی بهێلنه‌وه‌ له‌ خولى نایابى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
Top