مانگى داهاتوو وه‌رزى نوێ خوله‌كانى كوردستان ده‌ستپێده‌كات
یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان له هوتێل كوارتزی له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى یانه‌كانى كوردستان تیروپشكى خوله‌كانى نایاب و پله یه‌ك و لاوان و فوتساڵى كچانى بۆ وه‌رزى نوێ راكێشرا. هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى یانه به‌شداربووه‌كان بۆ وه‌رزى نوێ واده‌ى ده‌ستپێكى خوله‌كان دیاری كرا، خولى نایابى كورستان به به‌شدارى 13 یانه له رۆژی 17/10یارییه‌كانى به‌رێوه‌ده‌چێت رۆژێك دواتر خولى لاوانى نایابی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت، مانگى 11ى ئه‌مساڵ خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان له 20/11ده‌ستپێده‌كات به به‌شدارى 14 یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان، له مانگى 12ى ئه‌مساڵیش خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان به‌به‌شدارى هه‌شت یانه به‌رێوه‌ده‌چێت ده‌ستپێكى خوله‌كه له 6/12 ده‌بێت، ئه‌مساڵیش ئه‌وه‌ى جێگاى نیگه‌رانى وه‌رزشكاران بوو به‌شدار نه‌بوونى یانه‌ى ئارارات بوو به‌هۆى گرفتى دارایی كه هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئه‌نجامدانى تیروپشكى خوله‌كه به‌رپرسانى یانه‌كه بڕیارى به‌شدارى نه‌كردنیان دا له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌هۆى گرفتى داراییه‌وه و هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى سۆران و سیروانى نوێش بۆ ئه‌م وه‌رزه میوانى تازه ده‌بن له خوله‌كه، یانه‌كانى كوردستانیش كه‌وتونه‌ته خۆیان بۆ ده‌ستپێكى خوله‌كه و ئاماده‌كارییه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه گرێبه‌ستى زۆریان له‌گه‌ڵ یاریزانانى ئه‌ستێره كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ش بتوانن كێبڕكێ له‌گه‌ڵ یه‌كترى بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته، وه‌رزی رابردووش یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ دووه‌مجار له مێژووى یانه‌كه بووه پاڵه‌وان و نه‌ورۆزیش پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێنا، بۆیه ئه‌مساڵیش چاوه‌كان له‌سه‌ر یانه به‌شداربووه‌كانه ئاخۆ ده‌توانن چى له هه‌گبه‌یانه پێشكه‌شى وه‌رزشكارانى كوردستان و هانده‌رانیان بكه‌ن. خشته‌ى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خوله‌كه‌ش به‌مشێوه‌ى خواره‌وه‌یه.
هه‌ولێر-پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر-شێروانه
سیروانى نوێ-زێره‌ڤانى
سۆران-نه‌ورۆز
هه‌ندرێن –برایه‌تى
ده‌ربه‌ندیخان-دهۆك
زاخۆش چاوه‌ڕوانه
كارزان كانه‌بی