چه‌ندین یانه‌ شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئیڤان خالیدیان ده‌كرد

چه‌ندین یانه‌ شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئیڤان خالیدیان ده‌كرد
چه‌ندین یانه‌ شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئیڤان خالیدیان ده‌كرد
ئیڤان خالید یاریزانى پێشووى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر، ئه‌مساڵ له‌ خولى نایابى كوردستان یارى بۆ یارى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر كردو توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ش نازناوى خولى نایابى كوردستانى به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ى خوله‌كانى كوردستان و عێراق یانه‌كانى كوردستان كه‌وتوونه‌ته‌ خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى به‌ ئه‌زموون بكه‌ن، یانه‌ى دهۆك ئه‌مساڵ له‌ ئێستاوه‌ خۆى ئاماده‌كردوه‌ و گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزان كردوه‌ بۆ هه‌ردوو خولى عێراق و نایابى كوردستان،ئیڤان خالیدى كوڕى شارى هه‌ولێر به‌فه‌رمى بووه‌ یاریزانى یانه‌ى دهۆك، له‌ باره‌ى چوونى بۆ یانه‌ى دهۆكیش ئیڤان خالید بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌مساڵ چه‌ندین یانه‌ هه‌بووه‌ كه‌ داواى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وان له‌ هیواى من نه‌بوون له‌ رووى دارایی بارودۆخیان خراپ بوو، زۆربه‌شیان له‌ له‌ خولى نایابى عێراقی و هه‌ندێكیش له‌ خولى نایابى كوردستان بوو، به‌ڵام من دهۆكم هه‌ڵبژارد كه‌ ئه‌ویش یانه‌ى دایكه‌ و ساڵانێك له‌ خولی نایابى عێراق بووه‌ و كێبركێ كردوه‌ له‌ ئاستى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ش، له‌ هه‌موو روویه‌ك دهۆكم هه‌ڵبژارد بۆمن له‌ هه‌مووی باشتربوو، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ هه‌ردوو خولی پله‌ یه‌كى عێراق و نایابى كوردستان یارییان بۆ ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێ به‌ هه‌موومان خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه‌ بكه‌ین له‌ ئاینده‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ گرێبه‌ستم كردوه‌، گوتیشى" هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى حدود و سناعات كاره‌بایی و ته‌له‌به‌ و كاره‌با داوایان كردووم، هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌ى نه‌ورۆز و چه‌ند یانه‌یه‌كى تریش هه‌بوو، ئه‌وه‌ى له‌ توانام بێت خزمه‌تى یانه‌ى دهۆك ده‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی
Top