یهكێتى شهترهنجى كوردستان، شهترهنجزانانى شارهكانى كۆكردهوه
لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان، و بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتیی شەترەنجی هەولێر و یانەی شەترەنجی خانزاد یەکێتیی شەترەنجی کوردستان لە شاری هەلێر ، یانەی شەترەنجی خانزاد پاڵەوانیەتی لاوانی کوردستان 2019ی ئەنجامدا. لەم پاڵەوانیەتیەدا کە 94 یاریزانی کوڕ و کچ لە تەمەنە جیاوازەکانی ژێر 20 ساڵی بەشداریان تێدا کردبوو لە 7 گەڕدا رکەبەرییەکی بەهێز هەبوو بۆ ماوەی 4 رۆژ ، یاریزانان بەسەر دوو کۆمەڵە دابەش کرابوون کۆمەڵەی یەکەم لە ژێر 20 ساڵ بوو کە لە 41 یاریزان پێکهاتبوو و کۆمەڵەی دووەم یاریزانانی خوارووی تەمەن 12 ساڵی لەخۆ گرتبوو کە ژمارەیان 53 یاریزان بوو ، شایانی ئاماژەیە ئەم پاڵەوانیەتییە لە یەکێتی شەترەنجی جیهانی لە رێگای یەکێتی شەترەنجی عێراقەوە تۆمارکروە و ژمارەیەک لە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کورد سەرپەرشتییان دەکرد و بەرێوەیان دەبرد. لە کۆتایدا خەڵات بەسەر سێ کوڕ و سێ کچی براوەی تەمەنەکانی ژێر ( 20 , 18, 16 , 14 , 12 , 10 , 8 , 6 ) دابەش کرا. ئهنجامهكانیش بهم شێوهیهی خوارهوهبووو
20 ساڵ کوڕان احمد جزا 2 شکار حمید 3 رێباز ناسڕ، 20 ساڵ کچان 1. یار بەیاد 2. شەنگ مسعود 3. لەنیا سەڵاح، 18 ساڵ کوڕان 1. ئالان ئومێد 2.عەلی فەرهاد 3. یوسف فەرها 18 ساڵ کچان نیە 16 ساڵ کوڕان 1. ئاکار ئومێد 2. عبدالله حسن 3. ئوسامە رائید، 16 ساڵ کچان 1. گەڵا محمد 2. پەروا پشتیوان 3. داستان ئارپاک ،14 ساڵ کوڕان 1. پۆڵا ئازاد 2. داریان ئارپاک 3. رەوا فخرالدین ،14 ساڵ کچان 1. بیریان سیامەند 2. بێگەرد دلشاد 3. نڤار سەردار، 12 ساڵ کوڕان 1. یەشار دیدار 2. رێزدار فەرمان 3. رەوەند فەید، 12ساڵ کچان 1. بەهرە سەمیر 2. رۆزیا فخرالدین 3. رۆز سەمیر، 10 ساڵ کوڕان 1. عبدالله عممار 2. شادی فواد 3. یحیی دلشاد، 10 ساڵ کچان 1. پەری پشتیوان 2. لەنیا سوارە 3. لاریا سەمیر، 8 ساڵ کوڕان 1. ئاریکار ئومێد 2. ئەیمەن عیماد 3. لاوین محمد، 8 ساڵ کچان 1. هێلین هێمن 2. سیلڤا محمد سادق 3. راز خەبات، 6 ساڵ کوڕان 1. عەلی دلشاد 2. ئەدیل نبیل 3. پێشەوا پشتیوان، 6 ساڵ کچان 1. سیدرا سۆران 2. دیدەن ئارپاک 3. راز رەوەند
كارزان كانةبي