خه‌ون و ئاواتم ئه‌وه‌یه ئه‌م وه‌رزشه به‌ره‌ووپێشببه‌م
خه‌ون و ئاواتم ئه‌وه‌یه ئه‌م وه‌رزشه به‌ره‌ووپێشببه‌م
قه‌زاى رانیه‌ى ده‌ڤه‌رى راپه‌رین یه‌كێك له‌م قه‌زایانه‌ى كوردستانه كه شوێنى پێگه‌یاندنى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا بووه له یارییه تاكه‌كان كه توانیویانه شوێن په‌نجه‌یان له وه‌رزشی كوردستان دیار بێت، یارى له‌ش جوانى و هێزى له‌ش و له‌شرێكى یه‌كێك له‌و یارییانه‌ى كه بۆ ئافره‌تان هێشتا رۆڵى ته‌واوى خۆى نه‌گێراوه له شاره‌كانى كوردستان، به‌ڵام هۆڵ و یانه‌كانى شاره‌كانى كوردستان خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا وبه هره‌مه‌ندن بۆ داهاتووى ئه‌م یارییه، سازگارنه‌بی پاڵه‌وانى كوردستان راهێنه‌رى هۆڵى له‌شجوانى ئینیرجی فتنس جیمم له دایك بووى ساڵى 1991ى شارى رانیه و ئامانجى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌م وه‌رزشه ده‌رچووى په‌یمانگاى وه‌رزشیه و ماوه‌ى حه‌وت ساڵه راهێنه‌ره خاوه‌نى چه‌ندین بڕوانامه‌ى وه‌رزشیه، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان لێ‌كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
* چۆن بوو ئه‌م وه‌رزشه‌ت هه‌ڵبژارد؟
-وه‌رزشێكى خۆش و ته‌ندروسته و یه‌كێكه له ئاواته‌كانى منداڵیم كه زۆر حه‌زم له وه‌رزشكردنه به گشتى.
* هه‌ست ناكه‌ى وه‌رزشێكى قورست هه‌ڵبژاردووه؟
-نه‌خێر كه تۆ خولیا و ئاواتى بۆوارێكت هه‌بێت ئاسانه به‌ڵاته‌وه.
* دوو وه‌رزش له یه‌ك كات ده‌كه‌ى هه‌ڵگرتنى قورسایی و له‌ش جوانى، له‌كامه‌ى سه‌ركه‌وتووتری؟
- كاتم كه‌م بووه، چونكه من پاڵه‌وان پێ ده‌گه‌یه‌نم، به‌ڵام هه‌ر ده‌رفه‌تم هه‌بێت به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن به دڵنیاییه‌وه.
*هه‌ست ناكه‌ى ئه‌م یارییه له ئاستى كچان به شێوه‌یه‌كى باش پێشوازى لێنه‌كراوه له شاره‌كان؟
- له چاو ساڵانى پێش باشه ئێستا كچان زیاتر پێشوازى له‌م یارییه ده‌كرێت كه كچان كه‌متر پێشوازى لێده‌كه‌ن من هۆكارى بۆ خێزان و كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌رێنمه‌وه، چونكه رێگا به كچان ناده‌ن بێنه ناو هۆڵه وه‌رزشییه‌كان.
*ئاستى ئه‌م یارییه چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-به شێوه‌یه‌كى گشتى له كوردستان به‌ره‌وپێشچوونێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه له به‌ر ئه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له ئافره‌تان روو له هۆڵه‌كانى له‌شجوانى بۆ گرینگی‌دان به ته‌ندروستى و رێكى جه‌سته‌یان.
*چى بكرێت باشه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ى ئافره‌تى وه‌رزشكار بۆ نێو ئه‌م یارییه؟
-گه‌ربمانه‌وێ كه‌سى تر بێته ناو ئه‌م یارییه، پێویسته ستایلێكى ئه‌كادیمی به وه‌رزشه‌كه دیار بێت به‌ره‌ووپێشچوون و سوودببینرێت تاكو حه‌ز لاى ئه‌وانى تر دروست بێت.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-تا ئێستا هیچ به‌رنامه‌یه‌كم بۆ داهاتوو دانه‌ناوه، چونكه وه‌كو و پێویست گرینگى به كچانى وه‌رزشكار نادرێت له كوردستان،هه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك هه‌بێـ ده‌توانم به‌شدارى بكه‌م، ده‌مه‌وێ له داهاتوو ببمه باشترین یاریزان، هیوادارم به‌س گرینگى به یه‌ك پاڵه‌وانیه‌تى نه‌درێت هه‌موو جۆره پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین كچان و ژنان به‌شدارى بكه‌ن.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
-گرفتى وه‌رزش زۆره به ووشه‌یه‌ك و دوو ووشه باس ناكرێت.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چییه وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-خه‌ون و ئاواتم ئه‌وه‌یه ئه‌م وه‌رزشه به‌ره‌ووپێشببه‌م لاى گه‌نجان و لاوان خۆشه‌ویتسى بكه‌م و وایان لێبكه‌م بۆ ته‌ندروستیان چه‌ند گرینگه و بێنه ناو یارییه‌كه، وه زۆرترین پاڵه‌وان پێبگه‌ینم، چونكه سوپاس بۆ خواى گه‌وره له رووى پاڵه‌وان خه‌ونم هاتۆته دی زۆرترین پاڵه‌وانم پێگه‌یاندوه.
*خانه‌واده‌كه‌ت تا چه‌ند هاوكارتن بۆ وه‌رزش كردن؟
- سوپاس بۆ خودا له منداڵیه‌وه پاڵپشتى سه‌ره‌كى منن كه خێزانه‌كه‌م نه‌با نه‌ده‌گه‌یشتمه ئه‌و ئاسته‌ى ئێستام به‌تایبه‌ت براى خۆشه‌ویستم ئه‌و به دونیای وه‌رزشى شادكردم هه‌ر له منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵَم بووه ده‌ستى گرتم و كه خۆى یه‌كێكه له باشترین راهێنه‌ره‌كانى رانیه، هیوادارم هه‌موو خێزانه‌كان وه‌كو خێزانى من بن پشتیوانى كچه‌كانیان بن له‌و بواره‌ى حه‌زییان لێیه كاربكه‌ن.
*هه‌وڵت نه‌داوه تیپێكى كچان دروست بكه‌ى؟
-من ئێستا سه‌رقاڵى تیپى كچانى فێرگه‌ى ئاڵام له شارى رانیه كه تیپێكى وه‌رزشیه بۆ وه‌رزشه جۆراوجۆره‌كان به‌نیازم له داهاتوودا تیپێكى كچانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی دروست بكه‌م.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى وه‌رزشكاران، سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه هاوكارییان كردوم سوپاس بۆ هه‌ردوو راهێنه‌رى خۆشه‌ویست مامۆستا محه‌ممه‌د و مامۆستا مه‌مه‌ند كه هه‌میشه پشتیوان بووینه بۆ به‌ره‌ووپێشچونم هیوادارم گرنگى زیاتر به‌م وه‌رزشه بدرێت.