ئه‌م یارییه ئاستێكى باشى هه‌یه له كوردستان
ئه‌م یارییه ئاستێكى باشى هه‌یه له كوردستان
پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه شوێنى پێگه‌یاندنى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا بووه له یارییه تاكه‌كان كه توانیویانه شوێن په‌نجه‌یان له وه‌رزشی كوردستان دیار بێت، یارى له‌ش جوانى و هێزى له‌ش یه‌كێك له‌و یارییانه‌ى كه بۆ ئافره‌تان هێشتا رۆڵى ته‌واوى خۆى نه‌گێراوه له شاره‌كانى كوردستان، به‌ڵام هۆڵ و یانه‌كانى شاره‌كانى كوردستان خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا وبه هره‌مه‌ندن بۆ داهاتووى ئه‌م یارییه، ساریا به‌كر پاڵه‌وانى كوردستان و یه‌كه‌مى یه‌كه‌مه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان له دایك بووى ساڵى 1988ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه و ئامانجى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌م وه‌رزشه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان لێ‌كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
* چۆن بوو ئه‌م وه‌رزشه‌ت هه‌ڵبژارد؟
-سه‌ره‌تا وه‌ك له‌ش جوانى و له‌ش رێكى ده‌ستم پێكرد، تا ساڵى (2017) بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌مووكوردستان پاڵه‌وانێتى هێزى له‌ش بۆخانمان رێكخرا، منیش وه‌كو یاریزان هه‌ستم كرد لێهاتووی جه‌سته‌یم به‌ره‌ووپێشچووه و یارییه‌كه خۆم خواستم بووى هه‌بوو به‌شداریم تێدا كرد‌و ئه‌نجامى باشم به‌ده‌ستهێنا.
* هه‌ست ناكه‌ى وه‌رزشێكى قورست هه‌ڵبژاردووه؟
-راسته وه‌رزشێكى قورسه، به‌ڵام خۆشه‌ویستى یارییه‌كه وات لێده‌كات ته‌نانه‌ت له رۆژانى پشوو كه هۆڵ نییه هه‌ست ئه‌كه‌ى شتێكت كه‌مه له‌م رۆژه‌ى یاریت نه‌كردوه.
* دوو وه‌رزش له یه‌ك كات ده‌كه‌ى هه‌ڵگرتنى قورسایی و له‌ش جوانى، له‌كامه‌ى سه‌ركه‌وتووتری؟
-سوپاس بۆخوا ده‌توانم بلێم هه‌ردووكی له له‌ش جوانى و ئاستێكى باشم بریوه و له‌شێكى جوانم دروست كردووه كه خۆم زۆر لێ رازیم، له هێزى له‌كه‌ش باشترین ئاستم بریوه یه‌كه‌مم له ئاستى كوردستان و یه‌كه‌مى یه‌كه‌مه‌كانم له هه‌موویان به‌هێزترم له هه‌موو یاریزانه‌كان له هه‌موو كێشه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو وه‌رزشه بۆ من جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه ده‌توانم له هێزی له‌ش به‌شداریم و بچمه پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان، به‌ڵام له له‌شجوانى له‌به‌ر كۆمه‌ڵگا نا‌توانیت به‌شدار ببیت و له‌ش نمایش بكه‌یت.
*هه‌ست ناكه‌ى ئه‌م یارییه له ئاستى كچان به شێوه‌یه‌كى باش پێشوازى لێنه‌كراوه له شاره‌كان؟
- به پێچه‌وانه‌وه له ساڵى (2017) كه بۆ یه‌كمجار پاڵه‌وانیه‌تى كرد له هه‌موو كوردستان نزیكه‌ی(15) یاریزان له شاره‌كانى كوردستان به‌شداربوون، به‌ڵام تا ساڵى (2019) نزیكه‌ى(44) یاریزان به‌شداربوون له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان به كه‌ركووك و خانه‌قینه‌وه‌ش ئه‌مه به پێشوازییه‌كى باش داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر ژماره‌كه‌ش كه‌م بێت هۆكاری ماددى یا یاریزانه بۆ چوون و به‌شدارى و مانه‌وه و داهاتى ده‌وێت.
*ئاستى ئه‌م یارییه چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-ئاستێكى باشى هه‌یه له كوردستان به‌و پێیه‌ى له زۆربه‌ى شاره‌كانى هه‌ولێرو كه‌ركوك و گه‌رمیان و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه به‌نیازى كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تین ئه‌مه ئاستى ئه‌م یارییه باش به پێشه‌وه‌ده‌بات.
*چى بكرێت باشه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ى ئافره‌تى وه‌رزشكار بۆ نێو ئه‌م یارییه؟
-گرنگى زیاتر به تواناكانى ئافره‌تانى وه‌رزشكار بدرێت و زه‌مینه سازییان بۆ بڕه‌خسێنن، هه‌وڵبدرێت كارئاسانى بكرێت له كاتى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان له رووى مادى و سه‌رفی رێگا مانه‌وه بكرێن، ئه‌گه‌ر نا یاریزانان خۆى خۆى پێ ئه‌گه‌یه‌نێت له هۆڵه‌كان خۆى ئاماده ده‌كات.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-وه‌كو یاریزان دواى پاڵه‌وانێتى كوردستان و به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى یه‌كه‌م و یه‌كه‌مى یه‌كه‌مه‌كان له ئێستادا بۆ پاڵه‌وانیه‌تى ده‌ره‌وه‌ى له وو‌ڵاتى ئێران و بۆ ناوه‌خۆش خۆم ئاماده ده‌كه‌م به پله‌ى باش بگه‌رێمه‌وه كوردستان
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
-له‌م یارییه هیچ گرفتێك نییه ته‌نها قسه وقسه‌لۆكی خه‌ڵك كه ئه‌م یارییه كوڕانه‌یه له رووى ته‌ندروستى زیانى هه‌یه یارى مه‌كه‌ن، راسته هه‌ندێك جار پێكانى قورس هه‌یه، به‌ڵام ئاساییه پێكان له هه‌موو جۆره وه‌رزشێك هه‌یه.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چییه وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-خه‌ونى هه‌موو وه‌رزشكارێك گه‌یشتنه به به‌رزترین ئاست، ته‌ندروستى باشه منیش خه‌ونم هه‌یه و ده‌مه‌وێت له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه به ئاڵاى كوردستان به‌شداربم.
*خانه‌واده‌كه‌ت تا چه‌ند هاوكارتن بۆ وه‌رزش كردن؟
-به‌بێ خێزان هیچ یاریزانێك ناتوانێت هیچ ئاستێك ببڕێت به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزشه كه راهێنه‌ره‌كه‌ت پیاو بێت، پێویست ده‌كات هه‌ندێك مه‌شقه‌كان له هۆڵى پیاوان ئه‌نجام بده‌ی له‌م سێ ساڵه بۆ سێ تیپى جیاواز یارییم كردووه.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاسى راهێنه‌رم مامۆستا فه‌ره‌یدون و خانه‌واده‌كه‌م بۆ هه‌ركه‌سێك هه‌نگاوێكى باش له‌م وه‌رزشه ده‌نێت، زۆرسوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ خزمه‌تى به‌رده‌وامى وه‌رزشكاران له شاره‌كانى كوردستان.