كچانى گازى باكور به‌شدارى خولى عێراق ده‌كه‌ن

كچانى گازى باكور به‌شدارى خولى عێراق ده‌كه‌ن
كچانى گازى باكور به‌شدارى خولى عێراق ده‌كه‌ن
تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى گازى باكوری شارى كه‌ركووك دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ له‌ خولى نایابى فوتساڵى كچانى یانه‌كانى كوردستان نه‌یتوانى ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنین، له‌ ئێستادا ده‌سته‌ى راهێنه‌ران و یاریزانانى یانه‌كه‌ هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌ خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى عێراق ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنن كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كانى له‌ 13ى ئه‌م مانگه‌ له‌ شارى به‌غداد به‌رێوه‌چێت، له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانیش قاسم جه‌میل راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى گازى باكوری كه‌ركووك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ستپێكردوه‌ به‌هیواى ئه‌وه‌ین بتوانین ژماره‌یه‌كى قورس بین له‌ خولى فوتساڵى یانه‌كانى عێراقی، ئه‌م خوله‌ش ژماره‌یه‌ك یانه‌ى به‌تواناى تێدایه‌ و كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ خوله‌كه‌،گوتیشى " گرفتى ئێمه‌ نه‌بوونى ژماره‌یه‌ك یاریزانى یانه‌كه‌مانه‌ به‌هۆى بڕیاره‌كانى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقی كه‌ ئه‌و یاریزانانه‌ى به‌شدارى تۆپى پێى یاریگا گه‌وره‌كانى كردبێت ناتوانێ له‌م خوله‌ به‌شدار بێت، به‌ كچانى شاره‌كه‌ى خۆمان به‌شدار ده‌بین هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین ئه‌نجاممان باش بێت، ژماره‌یه‌ك یاریزانیشمان هێناوه‌ له‌ شارى هه‌ولێر به‌هاوكاری كاپتن مه‌زن.
كارزان كانه‌بی
Top