یانه‌كانى عێراق شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى گۆڵپارێزه‌ كورده‌كه‌یان ده‌كرد

یانه‌كانى عێراق شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى گۆڵپارێزه‌ كورده‌كه‌یان ده‌كرد
یانه‌كانى عێراق شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى گۆڵپارێزه‌ كورده‌كه‌یان ده‌كرد
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى میناى شارى به‌سراى باشورى عێراق جارێكى تر متمانه‌ى پاڕاستنى تۆڕى گۆڵى یانه‌كه‌ى به‌خشیه‌وه‌ به‌ یاسین كه‌ریم گۆڵپارێزى كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بۆ چه‌ند وه‌رزێكه‌ له‌ ریزى یانه‌ى مینا یارى ده‌كات، ئه‌مساڵیش ژماره‌یه‌ك له‌ یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقى شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م گۆڵپارێزه‌ كورده‌یان ده‌كرد، به‌ڵام دواجار هانده‌رانى یانه‌ى مینا هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ى یاسین درێژه‌ به‌كاروانى وه‌رزشیی بدات له‌گه‌ڵ یانه‌ى مینا، له‌م باره‌شه‌وه‌ یاسین كه‌ریم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" بۆ جارێكى تر درێژه‌ به‌ كاروانى وه‌رزشیی خۆم ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ى میناى شارى به‌سرا هۆكارى مانه‌وه‌شم له‌م یانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ یانه‌كه‌ بۆمن گونجاوه‌ ئه‌و دڵسۆزییه‌ى هانده‌رانیان بۆ من جگه‌ له‌ ئیداره‌ و خه‌ڵكانى نزیك له‌ یانه‌كه‌ ئه‌وه‌ واى لێم كرد به‌رده‌وام بم له‌گه‌ڵ یانه‌ى مینا، له‌باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستى تریش گوتى" هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى جه‌وییه‌ و شورته‌ و نه‌جه‌ف و چه‌ندین یانه‌ى تر زۆر په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردم بۆ یارى كردن له‌ ریزى یانه‌كانیان، به‌تایبه‌تى جه‌وییه‌ زۆر هه‌وڵى دا بۆ ئه‌وه‌ى یارى بۆیان بكه‌م، بۆمن مینا له‌ هه‌مووى گونجاوتر بوو، له‌ ووڵاتى ئێرانیش یانه‌ى ئیسقلالی ئێرانى هه‌وڵى زۆریاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵیان نه‌گه‌یشتمه‌ رێكه‌وتن، به‌هیواى ئه‌وه‌م ئه‌مساڵ بتوانم ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ى مینا و ئه‌نجامى باش به‌ده‌ستبهێنین، هیچ كێشه‌یه‌كم نییه‌ وه‌كو گۆڵپارێزى كورد هانده‌رانیش رێزى زۆرمان ده‌گرن له‌ شارى به‌سرا كه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ زۆره‌ لێره‌ بوویمه‌.
كارزان كانه‌بی
Top