فوتساڵى سیروانى نوێ بووه پاڵه‌وانى كوردستان
تیپى تۆپى فوتساڵى سیروانى نوێ دواى ئه‌نجامدانى دوو یارى فیناڵ توانى ببێته پاڵه‌وانى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان له سه‌ر ئاستى كچان،له یاری فیناڵى دووه‌میش كه یارى یه‌كه‌م به‌هۆى كێشه‌ى هانده‌رانه‌وه ته‌واو نه‌كرابوو له یارى دووه‌میشدا تیپى فوتساڵى سیروانى نوێ توانى یارییه‌كه به ئه‌نجامى (5-4)گۆڵ بباته‌وه بۆ یه‌كمجاریش نازناوه‌كه‌یان برده‌وه شارى سلێمانى، له‌باره‌ى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م نازناوه‌ش عه‌باس فه‌ره‌ج بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" دواى هه‌وڵ و ماندووبوونى زۆر و به یه‌ك ده‌سته یارى كردن توانیمان ئه‌م نازناوه بۆ یه‌كمجار بهێنینه‌وه شارى سلێمانى به هیمه‌تى هه‌موو لایه‌ك، به ئاماده‌كاری باش توانیمان خه‌ونه‌كه به‌ده‌ستبهێنین، له‌باره‌ى خولى عێراقیش ئه‌مه بڕیارى یانه‌یه كه هیچ تیمێكى یانه‌كه له ئێستادا به‌شدارى خولى عێراق ناكات، چونكه بارى دارایى یانه‌كه قورسه هه‌موو تیپه‌كانمان له هه‌ردوو ئاستى كوڕان و كچان به‌شدارى خولى كوردستان ده‌كه‌ین، بۆیه ئێستاش چاوه‌ڕوانى باشبوونى دۆخی دارایى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر به‌شدارى خولى عێراق بكه‌ینه‌وه، له‌باره‌ى یاریزانانیش ناوبراو گوتیشى" به‌هۆى ئاسته به‌رزه‌كه‌ى یاریزانه‌كانمان بۆندی زۆرمان بۆ هات خۆم وه‌كو راهێنه‌ر له یانه‌كانى به‌غدا و یاریزانه‌كانی بڕیارمدا یاریزانه‌كان به‌شدارى به یانه‌یه‌كى به‌غداد بكه‌ن بۆ به‌شدارى كردن له خولى عێراق و دڵنیام كچه‌كانم ژماره‌ى قورس ده‌بن له‌و خوله، وه‌كو راهێنه‌ریش خۆم بڕیارى پشوودانم داوه ئه‌م ماوه‌یه خۆم ئاماده بكه‌م بۆ وه‌رزى نوێ له مانگى 12وه‌ك پارێزگاری كردن له نازناوه‌كه و بۆیه گرێبه‌ستى شارى به‌غدام ره‌ت كرده‌وه ته‌نیا یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ى بیلادی به‌شدارده‌بن له خوله‌كه، بۆ ساڵى داهاتووش به‌رنامه‌ى ترمان ده‌بێت له خولى فوتساڵى كوردستان.
كارزان كانه‌بی