ده‌مه‌وێت تیپێك له كه‌سانى نه‌خۆش دروست بكه‌م
ده‌مه‌وێت تیپێك له كه‌سانى نه‌خۆش دروست بكه‌م
ماوه‌ى چه‌ند سالێكه وه‌رزشى له‌شجوانى و له‌ش رێكى و هێزى له‌ش له شاره‌كانى كوردستان به‌ره‌وو گه‌ش بوونه‌وه ده‌چێت به‌تایبه‌تى بۆ ئافره‌تان و خانمانى شاره‌كانى كوردستان كه گرنگى زۆر به‌م وه‌رزشه ده‌ده‌ن، ڕه‌نگه له ماوه‌ى داهاتوودا ببێته یه‌كێك له‌م یارییانه‌ى كه ئافره‌تانى وه‌رزشكار به رێژه‌یه‌كى زۆر روو له‌م یارییه بكه‌ن، له ئێستادا هۆڵه‌كانى شاره‌كانى كوردستان خاوه‌نى چه‌ندین ئافره‌تى به‌توانان له‌م وه‌رزشه، یه‌كێك له‌و خانمه راهێنه‌ر و یاریزانانه‌ش سنور جافه ، ناوبراو ماوه‌ى چه‌ند سالێكه هه‌ردوو یارى له‌ش جوانى و هێزی له‌ش ده‌كات و له‌دایك بووى ساڵى 1984ى پارێزگاری سلێمانیه ناوبراو ده‌رچوونى كارگێڕی یاسیا خاوه‌نى بڕوانامه‌ى له‌شجوانى و داده‌وه‌ری و زۆمبای تۆنین و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، پێشووتریش یاری بۆ تیپه‌كانى سیروانى نوێ و ده‌ربه‌ندیخان كردوه ئێستا خاوه‌نى هۆڵى چوارچرایه له شارى سلێمانى ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان لێ‌كرد، ئه‌ویش وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
* چۆن بوو خۆت له جیهانى ئه‌م وه‌رزشه دۆزییه‌وه؟
-به‌هۆى نه‌خۆشیمه‌وه ئه‌و یارییه منى هه‌ڵبژارد دوو جۆره نه‌خۆشیم هه‌بوو زۆر پزیشك گه‌ڕام سوودم نه‌بوو، به‌ڵام له‌رێگاى هاوسه‌ره‌كه‌م كه راهێنه‌رى له‌شجوانییه رۆژێك منى برده هۆڵى پیاوان له‌ژێرچاودێری خۆى وه‌رزش بكه‌م، ماوه‌ى چه‌ند سالێك به‌رده‌وام بوو دواتریش سودى زۆرم لێ وه‌رگرت و واى لێهات هیچ چاره‌سه‌رێك به‌كارناهێنم.
* ئه‌م وه‌رزشه بۆخانمان وه‌رزشێكى قورسه كه ئێوه هه‌ڵتان بژاردوه؟
- به بۆچوونى من قورس نییه من راهێنه‌رى له‌شجوانیم، به‌ڵام خۆم پاڵه‌وانى هێزى له‌شم خۆشم زۆر حه‌زم به به‌رزكردنه‌وه‌ى قورساییه، چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌م له‌شم گونجاوه بۆ ئه‌مه.
* دوو وه‌رزش له یه‌ك كات ده‌كه‌ى هه‌ڵگرتنى قورسیایی و له‌ش جوانى ؟
-راهێنه‌رى له‌شجوانیم، به‌ڵام پاڵه‌وانى هێزى له‌شم كه پێم وابێ له هه‌ردوو بواره‌كه سه‌ركه‌وتووم، وه بڕوانامه‌ى دادوه‌ری له‌شجوانیم هه‌یه له‌لایه‌ك لقی سلێمانى یه‌كێتى له‌شجوانى.
*پێشوازى خانمان له‌م یارییه له چ ئاستێكه كه ئێستا خۆت یه‌كێكى له راهێنه‌رانى ئه‌م یارییه؟
-من پێم وایه له ئێستادا زۆر باش به‌ره‌وپێشچووه و كچان به شێوه‌یه‌كى باش پێشوازیان له‌م وه‌رزشه كردوه كه بۆكلتور و عاداتى كوڕ رێژه‌یه‌كى باشى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
*ئاستى یارى له‌شجوانى چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-زۆر به‌باشى ده‌بینم په‌رى زۆر ساندووه،خاوه‌نى چه‌ندین پاڵه‌وانین په‌نا به‌خوا له داهاتوو به‌ره‌وو ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌نگاو ده‌نێن بۆ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان .
*چى بكرێت باشه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ى ئافره‌تى وه‌رزشكار بۆ نێو ئه‌م یارییه؟
- من پێم وایه ئه‌وه ئه‌ركی خۆیانه باوه‌ڕ به‌خۆیان هه‌بێت تا بێنه ئه‌م وه‌رزشه‌وه، باوه‌ڕ به‌خۆبوون خالى سه‌ركه‌وتنه بۆیان.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-ده‌مه‌وێت ته‌نها خزمه‌ت بكه‌م به یاریزانان به‌بێ جیاوازى به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشن، وه پێیان بلێم هیواتان بۆژیان هه‌بێت وه‌رزش بكه‌ن به پیشه‌ى رۆژانه‌تان زاڵ به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كانتان.
*به‌نیازی له چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك به‌شدارى بكه‌ى چاوت له چیه؟
- به‌شداریم له دوو پاڵه‌وانیه‌تى كوردستان كردووه و ئه‌نجامى باشم به‌ده‌ستهێناوه، وه له‌به‌رنامه‌مه به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك بكه‌م له شارى گلاسگۆی وڵاتى به‌ریتانیا بۆ هێزى له‌ش وه‌كو یه‌كه‌م ئافره‌تى كورد به‌شدارى ده‌كه‌م به‌ناوى كوردیش به‌شدارى له رێگه‌ى قونسلگه‌ری ئه‌وێیه‌وه بانگه‌شتنامه‌م بۆ هاتووه، په‌نا به‌خوا به‌شدارى ده‌كه‌م و سه‌ركه‌وتوو ده‌بم.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
- تا ئێستاش هانى كچان نادرێت وه‌رزش بكه‌ن یاخود له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه هان نادرێت رێ‌یان پێ نادرێت برۆن بۆ وه‌رزش كردن، كه ئه‌ویش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و نه‌ریته و كه‌لتوره‌ى كۆمه‌ڵگه.
*كێ زۆر هاوكاریت ده‌كات له وه‌رزش كردنت؟
-ته‌نها هاوسه‌ره‌كه‌م پشتگیری و هاوكاری كردووم بۆ ئه‌م دوو بواره ده‌توانم بلێم سه‌ركه‌وتنه‌كانم ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چییه وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-بگه‌مه لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتن بتوانم بچمه ده‌روه بۆ پاڵه‌وانێتى بۆ بوارى راهێنه‌رى یان دادوه‌ری به هه‌مو جیهان بلێم ئافره‌تى كورد هیچى كه‌متر نییه له ئافره‌تانى جیهان.
*وه‌كو راهێنه‌رێك به‌نیازى ئه‌وه نیت تیپێكى كچان دروست بكه‌ى؟
-نیازى ئه‌وه‌م هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كچان و ژنان هاوكاریم بكه‌ن، وه ده‌مه‌وێت تیپێك دروست بكه‌م له‌وانه‌ى كه نه‌خۆشن جیاواز له هه‌موو تیپه‌كانى تر.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ پشتگیری كردنى وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان.