دواى چاوه‌ڕوانێكى زۆر كوڕانى تۆپى سه‌رمێزى كۆیه‌ گه‌یشتنه‌ نایابى عێراقی

دواى چاوه‌ڕوانێكى زۆر كوڕانى تۆپى سه‌رمێزى كۆیه‌ گه‌یشتنه‌ نایابى عێراقی
دواى چاوه‌ڕوانێكى زۆر كوڕانى تۆپى سه‌رمێزى كۆیه‌ گه‌یشتنه‌ نایابى عێراقی
تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى وه‌رزشى كۆیه‌ دواى چاوه‌ڕوانێكى زۆر گه‌یشتنه‌ ریزى یانه‌ نایابه‌كانى عێراقی، دواى ئه‌وه‌ى له‌ قۆناخى یه‌كه‌مى خوله‌كه‌ له‌ شارى سلێمانى توانى به‌ پله‌ى دووه‌م سه‌ركه‌وێت، له‌ قۆناخى كۆتایی خوله‌كه‌ش كه‌ له‌ شارى به‌غداد به‌رێوه‌ كوڕانى كۆیه‌ توانیان به‌ ئاستێكى به‌رز له‌ یارییه‌كانى خوله‌كه‌ به‌دیار بكه‌ون دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى كه‌ به‌ ئاست و به‌ ئه‌نجام توانیان خۆیان وه‌كو نوێنه‌رى یانه‌كانى كوردستان بگه‌ینه‌ ریزى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى عێراق دواى چاوه‌ڕوانێكى زۆر، له‌ قۆناخى كۆتایش كوڕانى كۆیه‌ توانیان چوار سه‌ركه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ناسریه‌ و ئیتحاد به‌سره‌ و ره‌فاعیه‌ و و شه‌باب سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئارام كه‌ریم راهێنه‌رى تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى كۆیه‌ بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" له‌ قۆناخى یه‌كه‌م له‌ كۆی (30)یانه‌ى به‌شداربوو له‌ سه‌ر ئاستى عێراق توانیمان خۆمان بگه‌ینه‌ قۆناخى كۆتایی، له‌ قۆناخى كۆتایش له‌ كۆى هه‌شت یانه‌ى به‌هێزى عێراق توانیمان به‌ شانازى وه‌كو نوێنه‌رى یانه‌كانى كوردستان بگه‌ینه‌ پله‌ نایابى عێراق و پلێتى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین یاریزانانى كۆیه‌ به‌ روحیه‌تى به‌رز و به‌رزكردنه‌وه‌ى ناوى شاره‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاستى عێراق هاتبوون بۆ شارى به‌غداد و توانیان ئامانجه‌كه‌یان بپێكن، سوپاسى ماندوو بوونى یاریزانان و كارگێڕى یانه‌كه‌ ده‌كه‌م كه‌ هاوكارمان بوون، هه‌موو هه‌ولێكیش ده‌ده‌ین بۆ قۆناخى پله‌ نایایبیش ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین له‌ ناو یانه‌كانى عێراق و هه‌وڵ لۆ ئه‌نجامى گه‌وره‌ بده‌ین.
كارزان كانه‌بی
Top