هه‌ولێر یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌كانى به‌رێكرد، گرێبه‌ستى تر ده‌كات

هه‌ولێر یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌كانى به‌رێكرد، گرێبه‌ستى تر ده‌كات
هه‌ولێر یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌كانى به‌رێكرد، گرێبه‌ستى تر ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشی هه‌ولێر دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ توانى ڕكابه‌رى بكات له‌ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراق، یانه‌ى هه‌ولێریش پله‌ى هه‌شته‌مى به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌كره‌م سه‌لمانى راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر دواى ته‌واو بوونى ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌ به‌ كارگێڕى تیپه‌كه‌ى گوتووه‌ كه‌ سوود له‌ تواناى ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى یانه‌كه‌ نابینى، وه‌رزى رابردووش كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر بۆ به‌هێزكردنى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانانى پیشه‌گه‌رى به‌رازیلی تیاگۆ و مارسیال مۆركردبوو بۆ به‌هێزكردنى هێلى هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ى، به‌ڵام هه‌ردوو یانه‌كه‌ ته‌نیا نۆ گۆڵیان له‌خوله‌كه‌ تۆماركرد تیاگۆ سێ گۆڵ و مارسیال شه‌ش گۆڵ، بۆ وه‌رزى نوێ خوله‌كه‌ش له‌سه‌ر فه‌رمانى ئه‌كره‌م سه‌لمانى راهێنه‌ر یانه‌ى هه‌ولێر گرێبه‌ستى ئه‌م دوو پیشه‌گه‌ره‌ به‌رازیلیه‌ى نوێ نه‌كرده‌وه‌، بۆ وه‌رزى نوێ خوله‌كه‌ش كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێر له‌ ئێستاوه‌ پلانى تۆكمه‌ى داناوه‌ بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌ وه‌رزى نوێ خوله‌كه‌ ركابه‌رى له‌سه‌ر ئه‌نجامى گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، یانه‌كه‌ش ببێته‌ ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ خولى عێراق، یانه‌كه‌ش به‌لێنى داوه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزانى ئاست به‌رز مۆربكات.
كارزان كانه‌بی
Top