شاجوان جه‌بار چاومان له‌ نازناوى فوتساڵى كوردستانه‌

شاجوان جه‌بار چاومان له‌ نازناوى فوتساڵى كوردستانه‌
شاجوان جه‌بار چاومان له‌ نازناوى فوتساڵى كوردستانه‌
تیپى تۆپى فوتساڵى یانه‌ى وه‌رزشی سیروانى نوێ ئه‌مساڵ له‌ خولى نایابى كچانى فوتساڵى كوردستان توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و بگه‌نه‌ فیناڵى خوله‌كه‌، یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌كانى ئه‌و تیپه‌ش شاجوان جه‌بارى گۆڵپارێزى فوتساڵى یانه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ى توانى تیپه‌كه‌ى بگه‌ینێته‌ یارى كۆتایی و له‌ یارى فینالیش توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و تیپه‌كه‌ى له‌ دۆڕان رزگار بكات،هه‌رچه‌نده‌ یارى كۆتایی به‌هۆى شه‌ڕ و ئاژاوه‌ ته‌واو نه‌كرا و بۆ كاتێكى نادیار دواخرا، له‌م باره‌شه‌وه‌ شاجوان جه‌بار گۆڵپارێزى فوتساڵى سیروانى نوێ بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئاستى فوتساڵ له‌ چاو ساڵانى پێشووتر پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینینوه‌، ئه‌مه‌ش جێگاى خۆشحاڵییه‌، كردنه‌وه‌ى ئه‌م خوڵانه‌ش گرنگى زۆرى هه‌یه‌، چونكه‌ یاریزان زیاتر هه‌وڵ ده‌دات توانكانى خۆیان ده‌ربخه‌ن هیوادارم ئه‌م خولانه‌ به‌رده‌وام بێت، له‌ باره‌ى ئاست به‌رزى خۆشی ناوبراو گوتى" ئاست به‌رزى من ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هیلاك و ماندووبوونى راهێنه‌ره‌كه‌م مامۆستا عه‌باس فه‌ره‌ج هه‌موو كات پاڵپشتم بووه‌ و متمانه‌ى زۆرى پێم بووه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ وام لێده‌كات ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م، له‌باره‌ى ته‌واو نه‌كردنى یارى كۆتایش ناوبراو گوتى" به‌داخه‌وه‌ هانده‌رانى یانه‌ى چۆمان بووه‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌ یاری كۆتایمان ته‌واو نه‌كرا هیوادارم بۆ یارى داهاتوو یارییه‌كه‌ به‌ شێوازێكى رێك و پێكتر به‌رێوه‌ بچێت،وه‌كو گۆڵپاریزیش ئه‌مساڵ كه‌مترین رێژه‌ى گۆڵم لێ تۆماركراوه‌ له‌ خولى فوتساڵى كوردستان، وه‌كو گۆڵپارێز و یاریزانانى یانه‌كه‌شمان هه‌موومان چاومان له‌ نازناوه‌كه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م نازناوه‌ بگه‌رێنینه‌وه‌ شارى سلێمانى.
كارزان كانه‌بی
Top