فێرگه‌ى سلێمانى چاوى له‌ دوارۆژه‌

فێرگه‌ى سلێمانى چاوى له‌ دوارۆژه‌
فێرگه‌ى سلێمانى چاوى له‌ دوارۆژه‌
تیپى تۆپى پێى فێرگه‌ى یانه‌ى وه‌رزشیی سلێمانى ماوه‌ى دوو ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ مه‌شق و راهێنانه‌كانى به‌ تیپى ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن له‌ فێرگه‌ى یانه‌كه‌ى به‌ ئامانجى دروست كردنى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ یاریزانانى به‌توانا بۆ به‌هێزكردنى ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى له‌ ئاستى جیاواز بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌یه‌ك له‌ راهێنه‌رانى به‌ ئه‌زموونى هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره‌به‌تواناى ئه‌م یاریزانانه‌ بده‌ن له‌ یانه‌كه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ نه‌وشین نه‌سروللا راهێنه‌رى فێرگه‌ى یانه‌ى سلێمانى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى"ماوه‌ى دووساڵه‌ به‌رده‌وامم وه‌كو راهێنه‌ر له‌ یانه‌ى سلێمانى بۆ دوو ئاستى ته‌مه‌ن له‌ هه‌ر ته‌مه‌نێك دوو ئاست به‌رێوه‌ده‌بم وه‌كو گروپ، له‌ ئاسته‌كانى به‌هره‌مه‌ند و ته‌مه‌نى سه‌ره‌تایی و هه‌موو ئه‌و ئاستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌یان بكه‌ین بۆ دوارۆژ رۆژانه‌ كاره‌كانى خۆمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه‌ گرفت نه‌بوونى هه‌ندێك له‌ ئیمكانیه‌تى وه‌رزشى ، جگه‌ له‌ نه‌بوونى به‌رنامه‌یه‌كى گشتگیر له‌لایه‌ن یانه‌كان و فیدراسیۆنى تۆپى پێى بۆ پێگه‌یاندنى یاریزانان، نه‌بوونى بودجه‌ى تایبه‌ت به‌ ئه‌كادیمیاكان بۆ پێگه‌یاندنى یاریزانى به‌هره‌مه‌ند، كێشه‌یه‌كى تر نه‌بوونى پاڵه‌وانیه‌تى ناوه‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تى له‌ كوردستان به‌شدارى كردنى یاریزانانى به‌هره‌مه‌ند له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان، گرنیگیندان به‌ فێركردن و به‌روكردنه‌وه‌ى ئاستى هونه‌رى راهێنه‌ران له‌لایه‌ن یانه‌كان و فێدراسیۆن، ئه‌گه‌ر یانه‌كان و فیدراسیۆنى تۆپى پێى به‌رنامه‌ى درێژخایه‌نى هه‌بێت گرینگى به‌م یاریزانانه‌ بدات له‌و بڕوایه‌م كوردستان ده‌بێته‌ خاوه‌نى یاریزانى زۆرى به‌هره‌مه‌ند.
كارزان كانه‌بی
Top