پاڵه‌وانێكى كورد به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى له‌شجوانى جیهانى ده‌كات

پاڵه‌وانێكى كورد به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى  له‌شجوانى جیهانى ده‌كات
پاڵه‌وانێكى كورد به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى له‌شجوانى جیهانى ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له‌ پاڵه‌وانێتى له‌شجوانى جیهانى له‌ ووڵاتى به‌ریتانیا له‌ شارى بێل فۆرد كه‌ بڕیاره‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ له‌ مانگى ده‌ى ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێت كوردێكى شارى سلێمانیش بڕیارى به‌شدارى كردنى داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ پاڵه‌وانى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌یتیه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ رێژه‌ن فوئاد پاڵه‌وانى له‌شجوانى ئاسیا و كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" بڕیاره‌ له‌ مانگى ده‌ى ئه‌مساڵ له‌ ووڵاتى به‌ریتانیا به‌شدارى پاڵه‌وانیتى له‌شجوانى جیهان بكه‌م وه‌كو یاریزانێكى كورد له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ جیهانیه‌ ده‌كه‌م، چاویشم له‌وه‌یه‌ ئاست و ئه‌نجامى باش به‌ده‌ستبهێنم، گوتیشى" ئاماده‌كارییه‌كانم باشه‌ و ماوه‌ى زیاتر له‌ 50رۆژه‌ ده‌ستم به‌ مه‌شق كردوه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێتیه‌كى له‌شجوانى ئه‌مریكی ئه‌نجامى ده‌دات هه‌ر ئه‌وانیش ده‌عوه‌تنامه‌ى بۆمن كردوه‌، وه‌كو هاوكاریش تاكو ئێستا هیچ كه‌سێك هاوكارى نه‌كردوومه‌ و هیچ كه‌سێكیش به‌لێنى هاوكارى نه‌كردومه‌ به‌ زۆر كه‌سیشم گوتووه‌ هیچ كه‌س وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه‌، جاری پێشوو بۆ پاڵه‌وانیه‌تى ئاسیا به‌رپرسێك هاوكارى كردووم، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ هیچ هاوكارییه‌كه‌م نییه‌، هه‌مووى له‌سه‌ر گیرفانى خۆم كردوه‌ و تاكو گه‌یشتۆته‌ ئۆتۆمبێل فرۆشتنیش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ بكه‌م و چاوم له‌وه‌یه‌ ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر بگه‌رێمه‌وه‌ كوردستان، پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش له‌ 27ى مانگى10 له‌ ووڵاتى به‌ریتانیا له‌ شارى بیل فۆرد به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌و بڕوایه‌م چه‌ندین یاریزانى به‌تواناى جیهانى به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ بن.
كارزان كانه‌بی
Top