كوردێك رێكۆردێكى جیهانى ده‌شكێنێت
له ووڵاتـى قه‌ته‌ر پاڵه‌وانێتى شیناولێدان بۆ شكاندنى ریكۆردی جیهانى به‌رێوه‌چوو كه له‌م پاڵه‌وانیه‌یته چه‌ندین یاریزانى جیهانى ئاست به‌رز به‌شداربوون، جه‌رجیس ره‌شیدی یاریزانى و پاڵه‌وانى جیهان له یارى شیناولێدان كوڕى باژێرێ دهۆكی وه‌كو تاكو كوردی باشورى كوردستان به‌شدارى له‌م ریكۆرد شكاندنه كردبوو، له‌م ناوه‌شدا توانى سێ ریكۆردی جیهانى به‌ناوى خۆى تۆماربكات، له‌م باره‌شه‌وه جه‌رجیس ره‌شید بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" وه‌كو كوردێك به‌شدارى ئه‌م ریكۆرد شكاندنهم كردبوو له وو‌ڵاتى قه‌ته‌ر دواى ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارییه‌كى باشم كردبوو كه بتوانم ریكۆردێك به ناوى خۆم تۆماربكه‌ن سوپاس بۆ خوداى گه‌وره توانیم ئه‌م كاره بكه‌م، سێ مه‌دالیام به‌ده‌ستهێنا و سێ ریكۆردم له‌سه‌ر ناوى خۆم تۆماركرد و ناوم چووه په‌رتووكى گینسى جیهانى بۆ ریكۆرده‌كان، گوتیشى من له سێ جۆرى شیناو توانیم ریكۆرد تۆماربكه‌م، یه‌كه‌م جاریشه له هه‌موو جیهان من ئه‌و ریكۆرده‌كه‌م شكاندوه كه بیست كیلۆگرام و سیى كیلۆ گرام له سه‌ر پشتم بووه شیناوم لێداوه، یهكمجارهیشه من وه‌كو كوردێك ئه‌و كاره ده‌كه‌م، یه‌كه‌میان شیناو له سه‌ر یه‌ك پێ و 30كیلۆ گرام له‌سه‌ر پشتم له ماوه‌ى یه‌ك خولهك(48) شیناوم كردوه، شیناو له‌سه‌ر یه‌ك پێ و 20كیلۆ گرام له‌سه‌ر پشتم بووه له ماوه‌ى یه‌ك خولهك(61)شیناوم لێداوه، سێ یه‌م جۆرى شیناو لێدان له‌سه‌ر تهبلان و 20كیلۆگرام له‌سه‌ر پشتم بۆ ماوه‌ى یه‌ك خولهك(47)شیناوم لێداوه، له ساڵى 2017 له وو‌ڵاتى ئیمارات من به‌شداریم كردوو دوو ریكۆردم تۆماركرد، گوتیشى هیچ كه‌سێك هاوكارى منى نه‌كردووه له‌سه‌ر گیرفانى خۆم به‌شدارى ئه‌و ریكۆردشكاندنهم كردووه و سوپاس بۆ خوداى گه‌وره سه‌ركه‌وتوو بوویمه، ده‌مه‌وێ له ماوه‌ى داهاتوو بتوانم وه‌كو یاریزانێكى كورد ئه‌نجامى گه‌وره‌تر بۆ خۆم و كوردستان تۆماربكه‌م.
كارزان كانه‌بی