داوا له به‌رپرسانى وه‌رزشى ده‌كه‌م هاوكاری یاریزانان و یانه‌كان بكه‌ن
داوا له به‌رپرسانى وه‌رزشى ده‌كه‌م هاوكاری یاریزانان و یانه‌كان بكه‌ن
تیپى باله‌ى كچانى یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ى كه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان گرنگى به یارییه‌كانى كچان ده‌دات، یانه‌كه‌ش به ئامانجى پێشخستنى ئاستى یاریى باله له سنوورى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانى به‌تواناى له یانه‌كه كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا به‌م كچه یاریزانانه كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته بكات له خولى باله‌ى كوردستان ، ته‌رزه رزگار یه‌كێكه له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه و له‌دایكبووى ساڵى 1993ى ده‌ڤه‌ری شاره‌زووره و قوتابیی قۆناخی دووه‌مى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشیه، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* ئاستى یارى باله چۆن ده‌بینى له كوردستان ؟
-ئاستى یارى باله بۆ ئافره‌تان له چاو ساڵانى پێشوو ئاستێ:ى باشتر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ئافره‌تان، بۆیه له ئێستادا ئاسته‌كه‌ى باشتره له جاران.
*كردنه‌وه‌ى كه‌مى پاڵه‌وانێتى ئێوه سارد ناكاته‌وه له‌م یارییه؟
-ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى هۆكارێكه بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى ئه‌م یارییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه خول و پاڵه‌وانێتى ئه‌نجام نه‌ده‌ن بۆته هۆى سارد بوونه‌وه‌ى یاریزانان له مه‌شق كردن و یارى كردن، ئه‌وه‌ش زیان به وه‌رزشكاران ده‌گه‌ینێ.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له شاره‌كانى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه؟
-پێم باشه ساڵانه خول و پاڵه‌وانێتى بكرێته‌وه و گرنگی به تیپه‌كانى كچان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاستێكى باش پێشكه‌ش بكه‌ن.
* گرفتى وه‌رزشیى یارى باله له چى ده‌بینى ؟
-نه‌ك هه‌ر یارى باله، به‌ڵكو سه‌رجه‌م یارییه‌كان له كوردستان گرفتیان هه‌یه، گرفتى سه‌رجه‌م یارییه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لایه‌نى مادى كه سه‌پۆرت ناكرێن.
* به‌هیواى چى له ژیانى وه‌رزشیت؟
-وه‌ك كچه یاریزانێك به‌هیواى ئه‌وه‌م له داهاتوودا ببمه راهێنه‌رێكى به‌توانا یان ناوبژیوانێكى به‌توانا له‌م یارییه بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى وه‌رزش بكه‌م.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به یاریزان و راهێنه‌رى بیانى ببه‌ستن؟
-نه‌خێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم به هیچ شێوه‌یه‌ك یانه‌كان پشت به یاریزان و راهێنه‌رى بیانى ببه‌ستن، چونكه یاریزانانى كوردستان و راهێنه‌ره‌كانیان هیچیان كه‌متر نییه له بیانییه‌كان بگره ئاستى زۆر باشتر پیشكه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پشتگیری و هاوكاری باشیان هه‌بێت.
**بۆچى یانه‌ى سیروانت هه‌ڵبژارد؟
-له به‌ر ئه‌وه‌ى تاكه یانه‌یه له سنورى شاره‌زوور سوپاس بۆ خوداى گه‌وره ئاستێكى باشى هه‌یه.
*داواكاریت چیه له له به‌رپرسانى وه‌رزشى؟
- داوا له به‌رپرسانى وه‌رزشى ده‌كه‌م هاوكاری یاریزانان و یانه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزشى كوردستان به‌ره‌ووپێش بڕوات، خول و پاڵه‌وانێتى به‌رده‌وام بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانه‌كان دڵ سار نه‌بنه‌وه له‌م یارییه‌ى كه هه‌ڵیبژاردوه.
*خه‌ونی وه‌رزشیت وه‌كو یاریزانێك؟
-خه‌ونى من ئه‌وه‌یه بگه‌مه هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له ئاست یاریزانانى بیانى یارى بكه‌م.
*به‌هیواى ئه‌وه نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان له یارى باله دابمه‌زرێ؟؟
- به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه خه‌ونى هه‌موو وه‌رزشوانێكه.
* له هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستت پێشكه‌ش نه‌كراوه؟
-سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنى یاریم كه له ساڵى 2009بوو بۆ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كردم، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكه‌وه نه‌م توانى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكه‌م.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- ده‌ست خۆشى بۆ گۆڤارى گوڵان كه به‌رده‌وام و به‌بێ جیاوازى خزمه‌تى سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان ده‌كات،هه‌موو كات له خه‌مى وه‌رزش بووینه .