دامه‌چییه‌كانى كوردستان به‌شدارى دوو پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تیان كرد

دامه‌چییه‌كانى كوردستان به‌شدارى دوو پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تیان كرد
دامه‌چییه‌كانى كوردستان به‌شدارى دوو پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تیان كرد
له‌ درێژه‌ى به‌شدارى كردنه‌كانیان له‌ چاڵاكى و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تیپى دامه‌ى كوردستان به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى شارى هه‌ولێر به‌به‌شدارییان له‌ دوو پاڵه‌وانێتى كرد له‌ هه‌ردوو ووڵاتانى لوبنان و ئێران، تیپى كۆمه‌ڵه‌ى دامه‌چیه‌كانى كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ شه‌ش یاریزانى شاری هه‌ولێر نوێنه‌رایه‌تى تیپى كوردستانیان ده‌كرد له‌ هه‌ردوو چاڵاكى له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌كانى دامه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ ووڵاتانى (توركیا،ئێران، لوبنان،كوێت،قه‌ته‌ر) به‌شدارییان كردبوو، له‌ باره‌ى به‌شدارى كردنیان له‌م دوو پاڵه‌وانیه‌تیه‌ مامۆستا ته‌ها به‌رێوه‌به‌رو راهێنه‌رى تیپى دامه‌چیه‌كانى كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" له‌م دوو چاڵاكیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ به‌شداریمان كرد له‌ هه‌ردوو وڵاتانى لوبنان و ئێران به‌به‌شدارى هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان(نزارناسح،مه‌سعودقه‌ساب، سه‌یدمه‌حمود،رێباز ناسح،مامۆستا ته‌ها،نه‌وزاد ئه‌سعه‌د، سه‌رده‌شت ته‌ها) به‌شداریمان كرد و دواین پاڵه‌وانیه‌یتمان له‌ ووڵاتى ئێران بوو،یاریزانانى كوردستان توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و چه‌ندین ئه‌نجامى باشمان به‌ده‌ستهێناوه‌ وه‌كو تیپ و یاریزانان، ئه‌نجامه‌كانمان جێگاى دڵخۆشیه‌ و ده‌توانین له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى داهاتوو ئه‌نجامى گه‌وره‌تر به‌ده‌ستهبَنین تاكه‌ یاریزانى پاله‌وانیه‌تیه‌كه‌ش یاریزان نزار ناسح بوو له‌ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان كه‌ وه‌كو پاڵه‌وانێكى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ركه‌وت.ئه‌نجامى یاریزانانیش به‌م شێوه‌یه‌ بوو.
1-نزار ناسح پله‌ى یه‌كه‌م
2-مامۆستا ته‌ها پله‌ى پێنجه‌م
3-رێباز ناسح پله‌ى شه‌شه‌م
4-نه‌وزاد ئه‌سعه‌د پله‌ى حه‌وته‌م
كارزان كانه‌بی
Top