چاره‌نووسى یانه‌ى سۆران نادیاره‌

چاره‌نووسى یانه‌ى سۆران  نادیاره‌
چاره‌نووسى یانه‌ى سۆران نادیاره‌
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌ى سۆران شان به‌ شانى یانه‌ى سۆرانى شارى سلێمانى سه‌ركه‌وتنى خۆیان بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان راگه‌یاند، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ی سۆران تاكو ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ هیچ گرێبه‌ست و ئاماده‌كارییه‌ك بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بكات، له‌م باره‌شه‌وه‌ فه‌رمان ئیسماعیل به‌رپرسى دارایى و كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشی سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى"یانه‌ى سۆران به‌ گشتى به‌رده‌وام له‌ قه‌یرانه‌كانى تاكو ئێستا هیچ ده‌رگایه‌ك له‌ یانه‌ى سۆران نه‌كراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ تا ئێستا نه‌مانتوانیوه‌ هیچ پلان و كارێك بكه‌ین له‌م بارودۆخه‌، گوتیشی تاكه‌ یانه‌ین له‌ هه‌موو كوردستان یاریگامان نییه‌، كێشه‌ى هه‌ره‌ سه‌ركیمان نه‌بوونى یاریگایه‌ جگه‌ له‌ نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى داهات، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بڕوات یانه‌ى سۆران له‌ دووریانى نادیار دایه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌رده‌وامبین له‌ دابین كردنى سه‌رچاوه‌یه‌ك، بۆ یاریگاى ناو بازاریش تاكو ئێستا چه‌ندین لێژنه‌ هاتووه‌ هیچ كارێك نه‌كراوه‌ به‌هیواى ئه‌وه‌ین بتوانین چاره‌سه‌رى گرفته‌كانمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر كێشه‌كانمان به‌رده‌وام بێت و به‌رچاو روونیمان دیار نه‌بێ زه‌حمه‌ته‌ بتوانین به‌شدارى خولى نایابى كوردستان بكه‌ین ئه‌گه‌ر پاره‌ت نه‌بێ و داهاتووت دیار نه‌بێ و یاریگات نه‌بێ چ پلانێك داده‌نێ بۆ تیپه‌كه‌ت، ئێمه‌ش چاوه‌ڕانین بۆ رزگار كردنى یانه‌ى سۆران له‌ قه‌یرانه‌كانى.
كارزان كانه‌بی
Top