باله‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر چاویان له ئه‌نجامه
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ی ئه‌فره‌تانى هه‌ولێر به‌رده‌وامن له دروست كردنى تیپه جۆراوجۆره‌كان له یانه‌كه‌یان به‌ئامانجى زیاتر خزمه‌ت كردنى كچه وه‌رزشكارانى شارى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌م كچه یاریزانانه كێبڕكێ له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان بكه‌ن و ناوى هه‌ولێریش له خوله‌كان زیاتر به‌رز بكه‌نه‌وه، له ئێستادا ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یانه‌كه بڕیارى دروست كردنى تیپى باله‌ى كچانى یانه‌كه‌ى داوه و راهێنه‌رى بۆ ده‌ستنیشان كردوه له‌م باره‌شه‌وه رازاوكه‌ریم سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ماوه‌یه‌كه تیپى باله‌ى كچانمان دروست كردوه كه سه‌رجه‌م یاریزانانى تیپه‌كه دانیشتوى شارى هه‌ولێرن، ئێستا تیپه‌كه خه‌ریكى مه‌شق و ئاماده‌كارییه بۆ به‌شدارى كردن له خوله‌كان، گوتیشى" سه‌رجه‌م یاریزانان گرێبه‌ستى دوو ساڵه‌یان له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر هه‌یه، كاپتن نه‌وزاد شێرزاد وه‌كو راهێنه‌رى تیپى باله‌ى كچان ده‌ست به‌كار بووه ده‌مانه‌وێ به‌م كچه یاریزانانه كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته بكه‌ین و ناوى هه‌ولێرو یانه‌كه‌شمان به‌رز بكه‌ینه‌وه، ئامانجی ئێمه خزمه‌ت كردنى وه‌رزشى كچانه له شارى هه‌ولێر له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ خزمه‌ت كردن به وه‌رزشى كچان و دروست كردنى تیپى زیاتر ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ باشتركردنى ره‌وشى ئافره‌تان له یانه‌كه‌مان.
كارزان كانه‌بی