كۆمهلێك پاسكیلسوارى كورد بهشدارى پاڵهوانیهتیهكى نێودهوڵهتیان كرد
بەشداریی جەولەی یەکەمی پاڵەوانێتیی پاسکیلسواریی (Giro Dolomiti - Ritten RENON)ی نێودەوڵەتیم کرد، کە پێشبڕکێیەکی ساڵانەیەو شاری (Bolzano BOZEN)ی باکووری ئیتاڵیا لەخۆی دەگرێت .
پێشبڕکێکە بەبەشداریی نزیکەی (٥١٢) پاسکیلسوار بەڕێوەچوو، کە لەوڵاتانی (ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، نەمسا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپیەوە ھاتبوون.
ئەم جەولەیە، کە ماوەکەی (٥٠کم) بوو و لەزنجیرە چیاکانی (Bolzano _ Merano) بەڕێوەچوو، ڕۆژی یەکەمی پاڵەوانێتییەکی (٦) جەولەییە و ڕۆژانی (دووشەممە، ٢٢⁄٧ - شەممە ٢٧⁄٧) ئەنجامدەدرێن، کۆی ماوەی سەرجەم پاڵەوانێتییەکەش (٦٥٠کم)ە.
ئەگەرچی، بەھۆی گەشتی دوێنێ (لە باشوورەوە بە باکوور)و نەبوونی کات بۆ مەشق، نەمتوانی ئەنجامێکی دیار بەدەستبھێنم، بەڵام ئەمڕۆ بوو بە وانەیەکی بەسوود بۆم، لەبەرئەوەی لەڕێیەوە ئاشنابووم بە سروشتی تۆپۆگرافیی ناوچەکە و تایبەتمەندیی شوێنی پاڵەوانێتییەکە. ئەمەش ئەزموونێکی ئەرێنیی باش و دەستکەوتێکی گەورە بوو بۆ من.
پایسکلسواری کورد خسرۆ عبدلحمید خەلکی باشوری کوردستان و پێشتریش بەشداری چەندین پالەونتی تری کردووە و ئەنجامی باش و پلەکانی پێشەوەی بەدەستهێناوە