یارى كۆتایى خولى نایابى فوتساڵى كچان ته‌واو نه‌كرا

یارى كۆتایى خولى نایابى فوتساڵى كچان ته‌واو نه‌كرا
یارى كۆتایى خولى نایابى فوتساڵى كچان ته‌واو نه‌كرا
له‌ شارى سلێمانى یارى كۆتایى فینالى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان له‌ ئاستى كچان كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ى سیر وانى نوێ و چۆمانى ده‌ڤه‌رىى باڵه‌كایه‌تى به‌رێوه‌چوو، دواى ئه‌نجامدانى یارییه‌كى جوان له‌ نێوان كچانى هه‌ردوو یانه‌ به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزشى كه‌ به‌درێژایی یارییه‌كه‌ هانى تیپه‌كانیان ده‌دا، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو تیپ توانیان نمایشێكى جوانى وه‌رزشى فوتساڵ بكه‌ن ، سه‌ره‌تا كچانى چۆمان باڵا ده‌ستى خۆیان نواند و توانیان سێ گۆڵ تۆماربكه‌ن دواتر سیروانى نوێ هاته‌ نێو كه‌ش و هه‌واى یارییه‌كه‌ و توانیان هه‌رزوو وه‌ڵامى گۆڵه‌كانى چۆمان بده‌نه‌وه‌ گۆلێك له‌رێگاى سه‌میره‌ ره‌ئوف تۆماربكه‌ن، دواتریش گۆڵى دووه‌میشیان تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى سیروانى نوێ گۆڵى دووه‌مى خۆیان تۆماركرد یارییه‌كه‌ش به‌ره‌وو خوله‌كه‌كانى كۆتایی ده‌چوو، كچانى سیروانى نوێ چه‌ند لێدانێكى سزایان بۆ هه‌ژمار كرا و كچانى سیروانى نوێ توانیان ئه‌نجامه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ى سه‌میره‌ى هێرشبه‌ر راست بكه‌ن و به‌ تۆماركردنى دوو گۆڵ به‌ لێدانى سزا دواتریش به‌هۆى ئاژاوه‌ى هانده‌رانى وه‌رزشى كه‌ هاتنه‌ نێو یاریگا یارییه‌كه‌ش وه‌ستا، یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستانیش بڕیارى دا یارییه‌كه‌ دابخات بۆ كاتێكى نادیار هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو یارییه‌كه‌ به‌ لێدانى سزا یه‌ك لاى بكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى گه‌وره‌ نه‌بوونى كێشه‌ى هانده‌ران یه‌كێتى تۆپى پێى بڕیارى دواخستنى یارییه‌كه‌ى دا.
كارزان كانه‌بی
Top